عێراق یاسای نەوت و گازی نییه

K24 - هه‌ولێر:
چەندین ساڵە عێراق پڕۆژەیاسای نەوت و گازی نەناردووەتە ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمەش نیگەرانی ھەرێمی كوردستانی لێكەوتووەتەوە. شارەزایانی یاسا و دەستوور دەڵێن گرنگە حكومەتی ھەرێمی كوردستان لەسەر ئەم رێچكەیە بەردەوام بێت و یاسای بودجەی 2021 بكەنە بنەما بۆ گفتوگۆكردن. داواشدەكرێت تا ئەوكاتەی پڕۆژەیاسای نەوت و گاز پەسەند دەكرێت، كار بە یاسای بودجەی 2021ی عێراق بكرێت.
یەكێك لە گرنگییەكانی یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021 شەرعیەتدانە بە پڕۆسەی دەرھێنان و فرۆشتنی نەوتی ھەرێمی كوردستان، كە ئەم پرسە چەندین ساڵە بە چارەسەرنەكراوی ماوەتەوە، بەڵام بە گوێرەی یاسای بودجە، دەستوور رێگەی بە ھەرێمی كوردستان داوە نەوتی خۆی بفرۆشێت. داواشدەكرێت تا ئەوكاتەی پڕۆژە یاسای نەوت و گاز پەسەند دەكرێت كار بە یاسای بودجەی 2021ی عێراق بكرێت.
د. محەمەد شاكر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گوتی: "له یاسای بودجه‌ی فیدراڵیدا، شه‌رعیه‌تدانه به فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، تا یاسای نه‌وت گاز له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌رده‌چێت، زۆر گرنگه كار به یاسای بودجه‌ی 2021ی عێراق بكرێت، كه ئه‌و مافه ده‌داته هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر چه‌نده له مادده‌ی 112ی ده‌ستوور به روونی ئه‌و مافه‌ی داوه‌ته هه‌رێمه‌كان، كه نه‌وت بفرۆشن".
ماوەی چەندین ساڵە عێراق ئامادە نییە پڕۆژەیاسای نەوت و گاز بنێرێتە پەرلەمان، كە ئەمەش نیگەرانی ھەرێمی كوردستانی لێكەوتووەتەوە، بۆیە داوا دەكرێت لەمەودوا لە بواری نەوت و گاز یاسای بودجەی 2021 بكرێتە بنەمایەك بۆ گفتوگۆكان.
رێبوار بابكەیی، ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان له په‌رله‌مانی كوردستان گوتی: "بودجه‌ی 2021ی عێراق ره‌وایه‌تی به فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان دا، كه ئه‌مه ده‌ستكه‌وتێكی ستراتیژییه، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه، ده‌كرێت له ئاینده‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر یاسای نه‌وت و گاز بكرێت".
نەوت و گاز یەكێكن لەو كێشانەی لە نێوان ھەرێمی كوردستان و عێراقدایە، ئەوەش بەھۆی دەرنەكردنی یاسای نەوت و گاز لە لایەن عێراقەوە، بۆیە شارەزایان پێیانوایە یاسای بودجەی 2021ی عێراق دانپێدانانی راستەوخۆیە بە پڕۆسەی بەرھەمھێنانی نەوت و گازی ھەرێمی كوردستان و داواش دەكەن ھەرێمی كوردستان لەم رێچكەیەی گرتوویەتییەبەر بەردەوام بێت.
د.ی