فالح فه‌یاز: حه‌شدی شه‌عبی پارێزگاری له شكۆی ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت ده‌كات
K24 - هەولێر
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی حه‌شدی شه‌عبی رایگەیاند "حه‌شدی شه‌عبی پارێزگاری له شكۆی ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت ده‌كات و ئاماده‌یه بۆ شه‌ڕی گه‌وره‌تر له داعش و ناكرێت به میلیشیای ده‌رچوو له یاسا پێناسه بكرێت".
فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی حه‌شدی شه‌عبی له یادی حه‌وت ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حه‌شدی شه‌عبی گوتارێكی پێشكه‌شكرد و گوتی: " حه‌شدی شه‌عبی خزمه‌تی زۆری ئه‌م وڵاته‌ی كردووه، و حه‌شد دامه‌زراوه‌یه‌كی فه‌رمییه و رێز له مه‌رجه‌عیه‌ت ده‌گرێت و پیرۆزه. حه‌شدی شه‌عبی به قوربانیدان و جیهاد و خوێنڕشتن دروست بووه، و ده‌بێت پارێزگاری لێبكرێت و نابێت گوێ به دوژمن بدرێت، چۆن سه‌یری حه‌شد ده‌كات، چونكه دوژمنان له بۆسه‌دان بۆ حه‌شد".
گوتیشی: "هه‌ندێك ده‌یانه‌وێت حه‌شد وه‌ك بارگرانی به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تدا وێنا بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه هه‌رگیز وانییه، به پێچه‌وانه‌وه حه‌شدی شه‌عبی نهێنی و زامنی مانه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌یه، شكۆی ده‌وڵه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمنان پێوانه ده‌كرێت، و پارێزگاریكردن له سنوور و سه‌روه‌ری ئه‌مه شكۆی ده‌وڵه‌ته".
فەیاز، ئاماژەی بەوەشدا: "دۆخی وڵات وه‌ك پێویست نییه و له چه‌ندین رووه‌وه كێشه‌ی هه‌یه، متمانه به پرۆسه‌ی سیاسی نه‌ماوه، به‌ڵام خه‌ڵك متمانه‌ی به حه‌شدی شه‌عبی ماوه. ئێمه دڕكین له چاوی دوژمنان‌دا و ئێمه پارێزه‌ری ئه‌م وڵاته‌ین، حه‌شد به‌رگری له شكۆی ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت ده‌كات و هه‌ندێک لایه‌ن ده‌یانه‌وێت كارته‌كان تێكه‌ڵ بكه‌ن".
سەرۆکی گشتی دەستەی حەشدی شەعبی راشیگەیاند: "په‌یامێك به دوژمنان ده‌ده‌م حه‌شد شه‌ڕی داعشی كردووه و ئێستا زیاتر ئاماده‌یه بۆ شه‌ڕی گه‌وره‌تر، بۆیه به‌و ئامانجه‌تان ناگه‌ن و كه حه‌شد له‌ناوببه‌ن، به‌ڵكو حه‌شد ناسنامه‌ی راسته‌قینه‌ی نیشتمانییه. عێراق په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێكدا هه‌یه، حه‌شدی شه‌عبی به میلیشیا ناوده‌به‌ن، به‌ڵام ئه‌مه قبوڵكراو نییه. خوازیارین له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا متمانه‌ی خه‌ڵك بۆ پرۆسه‌ی سیاسی بگه‌ڕێته‌وه".