لەگەڵ بەرزبووەنەوەی بەهای دۆلار نرخی نەوت دابەزی

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ 72.61 دۆلار دابەزی
نرخی نەوت
نرخی نەوت

K24 - هەولێر

نرخی نەوت لە مامەڵەکانی رۆژی هەینی دا بۆ دووەم رۆژی مامەڵەکردن لەسەر یەک دابەزی، هۆکارەکەشی بۆ ئەگەرەکانی بەرزکردنەوەی رێژەی سوود لە لایەن یەدەگی فیدراڵی ئەمەریکا دەگەڕێتەوە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 0.6٪ بۆ 72.61 دۆلار دابەزی، کە ئەوەش دەبێتە یەکەم دابەزینی هەفتانە لە دوای مانگێکدا.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسیش بە هەمان ریژە بۆ 70.65 دۆلار دابەزی.

ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی چوارشەممەی رابردوو نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت، بەرزترین ئاستی لە سێ ساڵی رابردوویدا تۆمارکرد. بەڵام ئەگەرەکان بە بەرزکردنەوەی رێژەی سوود لە لایەن یەدەگی بانکی فیدراڵییەوە لە ساڵی 2023، کە ئەو بەروارە زووترە بەراورد بەوەی وەبەرهێنەران پێشبینییان بۆی دەکرد، نرخی  نەوت رووی لە دابەزین کرد.