روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە

"كێشەی سندوقی شێرپەنجە بە دوور و نزیك پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە نییە"
وەزارەتی دارایی و ئابووری
وەزارەتی دارایی و ئابووری

K24 – هەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا لەبارەی کێشەکانی نەخۆشخانەی هیوا لە شاری سلێمانی رایگەیاند: "كێشەی سندوقی شێرپەنجە بە دوور و نزیك پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە نییە و حساباتیان تایبەتە و خۆیان بەبێ گەڕانەوە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری و پارەی لێ خەرج دەكەن".

لە روونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە: "رێژەی 2% پەیوەندی  بە سندوقی شێرپەنجەی خەرجیەكانەوە نییە و رێنمایەكی كۆنە و پەیوەندی بە خەرجكردنی شایستەی دارایی دەرمانەوە  هەیە. لە رۆژی 15/6/2021 كێشەی(بدل عیادات) و (میلاكات) بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران چارەسەركراوە و بەبێ ئەوەی پەیوەندی راستەوخۆی بە داراییەوە هەبووبێت".

دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری:..

1-    كێشەی سندوقی شێرپەنجە بە دوور و نزیك پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە نییە و حساباتیان تایبەتە و خۆیان بەبێ گەڕانەوە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری و پارەی لێ خەرج دەكەن.

2-  ڕێژەی 2% پەیوەندی  بە سندوقی شێرپەنجەی خەرجیەكانەوە نییە و رێنمایەكی كۆنە و پەیوەندی بە خەرجكردنی شایستەی دارایی دەرمانەوە  هەیە.

3-  وەزارەتی دارایی و ئابووری  لەگەڵ بەڕێوبەری گشتی  بانكی ناوەندی هەرێم لقی سلێمانی (كاك عەبدولڕەحمان) و بەڕێوبەری گشتی تەندروستی(د. سەباح) ڕێكەوتوون. كە پارەی كڕینی دەرمان چارەسەر بكەن و بە پێی سیولە پارەیان بۆ خەرج بكرێت وەكو ساڵانی پێشوو.

4-  كێشەی سندوقی شێرپەنجە و كێ سەرپەرشتیاری بووە كێشەیەكی سیاسییە و وەزارەتی دارایی و ئابوری لێی بەرپرسیار نییە.

5-  لە رۆژی 15/6/2021 كێشەی(بدل عیادات) و (میلاكات) بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران چارەسەركراوە و بە بێ ئەوەی پەیوەندی راستەوخۆی بە داراییەوە هەبووبێت.

6-  كێشەی پێدانی رەزامەندی داواكاری نەخۆشخانەی هیوا بۆ وەرگرتنی 500 ملیۆنی مانگانە لە ڕێگەی وەزارەتی تەندروستیەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزكراوەتەوە، ئەوەش دوور و نزیك پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە نییە.

7-  وەزارەتی دارایی و ئابوری هەروەكو پیشەی خۆی بەردەوام دەبێت لەسەر هاوكاری و چارەسەركردنی كێشەكانی تەندروستی لە هەموو هەرێمی كوردستان.