لە مێردین فەرماندەیەك و 2 سەربازی توركیا كوژران

"لە ناوەندێكی سەربازی تەقینەوە روویداوە"

K24 - ھەولێر

بەھۆی تەقینەوەی بۆمبێك لە ناوچەی میدیاتی سەر بە پارێزگای مێردین لە باكووری كوردستان، فەرماندەیەك و 2 سەربازی توركیا كوژران و 9 سەربازی دیكەش برینداربوون.

بە گوێرەی زانیاری میدیاكانی توركیا لە ناوچەی میدیاتی سەر بە پارێزگای مێردین، بۆمبێك لە ناوەندێكی سەربازی توركیا تەقیوەتەوە، بەم ھۆیەوە فەرماندەیەكی ئەو ناوەندە سەربازییە و 2 سەربازی دیكەی توركیا كوژران و 9 سەربازی دیكەش برینداربوون، دوای رووداوەكەش ھێزە ئەمنییەكان دەستیان كردووە بە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بەرفراوان لە ناوچەكەدا.

ئەمە لە كاتێكدایە دوێنێ لە ناوچەكانی میدیات و ئۆمەرلی و نسێبین لە سنووری پارێزگای مێردین ھاتووچۆی ھاووڵاتیان قەدەغەكرا.