چەند پڕۆژەیەك لە ناوچە هەژارنشینەکانی هەولێر جێبه‌جێده‌كرێن
K24 - هه‌ولێر:
لە سنووری شاری ھەولێر چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری كرانەوە و پڕۆژەكانیش زیاتر لە گەڕەكە ھەژار نشینەكانن، پڕۆژەکان بە شەقامە ناوخۆییەكان و ئاوەڕۆی لوولەیی گوندی کەلکین لە کۆمەڵگەی شاوێس دەستی پێ‌کرد و دواتر دەستكرا بە چاککردن و نۆژەنکردنەوەی رێگای سەرەکی نێوان هەر دوو گوندی "نازماوە و میرزا ئەحمەد"، جێگری پارێزگاری ھەولێریش ئاشکرای كرد، لە ماوەیەکی نزیکدا کۆمەڵێک پڕۆژەی دیکە دەکەونە بواری جێبەجێکردنه‌وه.
گەڕەکە ھەژارنشینەکان بوونەتە سەنتەری دەستپێکی پڕۆژەکان، پارێزگاری ھەولێر بەڵێنی ئاوەدانی پێدان، بەڵام بۆ قۆناغی یەکەم ئەو پڕۆژانەی کە پێویست و گرنگن جێبەجێدەکرێن.
بە گوژمەی زیاتر لە ملیارێک دینار کۆمەڵێک پڕۆژە لە گەڕەکەکانی دەوروبەری شاری ھەولێر کەوتنە بواری جێبەجێکردن، مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگاری ھەولێر رایگه‌یاند، لە ماوەیەکی نزیکدا کۆمەڵێک پڕۆژەی دیکە دەکەونە بواری جێ بەجێ کردن.
لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان، پارێزگای ھەولێر کۆمەڵێک پڕۆژە دەستپێدەکات و لەسەر بودجەی شارەوانیەکانیش ھەندێك پڕۆژەی دیكه دەست بەجێبەجێکردنیان دەکرێت.
عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی ھەولێر گوتی: "پڕۆژه‌كان بریتییه، له دانانی ئاوه‌ڕۆ و درووستكردنی شه‌قام و دانانی چینه‌كانی شه‌قامه‌كه، شاره‌وانی ده‌رخسته‌كانی ئاماده كردووه، به‌شێكیان له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگا جێبه‌جێ ده‌كرێن، به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ش له‌سه‌ر داهاتی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر جێبه‌جێده‌كرێن".
بە گوژمەی 28 ملیار دینار، 130 پڕۆژە لە پارێزگای ھەولێر جێبەجێدەکرێت، دەستپێکی پڕۆژەکان لە گوندی کەڵەکین لە سنوری شاوەیس و نازماوا و میرزا ئەحمەد، لەسەر رێگای مەخموور و گەڕەکی ژیان لەسەر رێگای کەرکووك بوو، کە ساڵانێکە کێشەی کەمی خزمەتگوزارییان هەبوو.
د.ی