سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێداویستییەکانی نەخۆشخانەی هیوا دەکۆڵێتەوە

له‌ دوو په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیدا هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیری ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی سلێمانیی بۆ كاری پێویست راسپاردن
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24- هه‌ولێر:

ئەمڕۆ شەممە 19 ی حوزەیرانی 2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوو پەیوەندیی تەلەفۆنیدا لە گەڵ د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی، لە کێشە و پێداویستییەکانی نەخۆشخانەی هیوای کۆڵییەوە و رایسپاردن، کە بەزووترین کات لێکۆڵینەوەی پێویست بکەن و کێشە و گرفتەکانی  نەخۆشخانەکە چارەسەر بکەن.

سەرۆکی حکومەت پاڵپشتی خۆی و حکومەتی ھەرێمی کوردستانی بۆ دابینکردنی ھەموو پێداویستییەکانی نەخۆشخانەی ھیوا و ھەموو نەخۆشخانەکانی چارەسەرکردنی تووشبووانی شێرپەنجە دووپات کردەوە و جەختیکردەوە، کە نابێت هیچ کەمتەرخەمی و پاشەکشەیەك لەو خزمەتگوزارییە تەندروستییانەدا بکرێت، کە پێشکەشی نەخۆشانی شێرپەنجە دەکرێت.

H.B