سه‌رۆكی ئاتلێتیكۆ مه‌درید: به خۆشی بێت یان به ناخۆشی هه‌ر ده‌بێت ببینه پاڵه‌وان
ئینریكی سیرێزۆ، سه‌رۆكی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات له فیناڵی چامپیۆنز لیگ جگه له بردنه‌وه به هیچ ئه‌نجامێكی دیكه رازی نابین، ده‌شڵێت: به خۆشی بێت یان به ناخۆشی، به یاسایی بێت یان به نایاسایی هه‌ر ده‌بێته ببینه پاڵه‌وانی چامپیۆنز لیگ و تۆڵه‌ی چامپیۆنز لیگی 2014 له ریال مه‌درید بكه‌ینه‌وه.
ئینریكی سیرێزۆ، له لێدوانێكدا كه له رۆژنامه‌ی ماركا بڵاو بۆته‌وه، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێت رۆژی شه‌ممه‌ی دادێ له یاریگه‌ی سانسیرۆ له میلانۆ نازناوی چامپییۆنز لیگ به‌رز بكه‌ینه‌وه.
سه‌رۆكی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید گوتیشی: ئه‌گه‌ر نازناوه‌كه‌یش نه‌به‌ینه‌وه ئێمه زۆر نا‌ئومێد نابین، چونكه كاری گه‌وره‌مان له‌م 3 ساڵه كردووه.
یاریی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا له 28ـی ئه‌م مانگه كه ده‌كاته رۆژی شه‌ممه له نێوان ریال مه‌درید و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له كات 9:45 خوله‌كی شه‌و له یاریگه‌ی سان سیرۆ ده‌كرێت.