ریال مه‌درید هه‌نگاوی گه‌وره‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی مباپێ بڕیوه

راپۆرته هه‌واڵه‌كانی ئیسپانیا ئاشكرایان كردووه كه به‌ره‌و پێشچوونێكی زۆر له گواستنه‌وه‌ی مباپێ بۆ ریال مه‌درید روویداوه و ئه‌گه‌ری په‌یوه‌ندیكردنی ئه‌و یاریزانه بۆ یانه مه‌دریدییه‌كه تا دێت زیاتر ده‌بێت.
كلیان مباپێ له هاوینی داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سانجێرمان كۆتایی دێت، به‌ڵام ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت له‌م هاوینه ئه‌م یاریزانه بگوازێته‌وه.
پێگه‌ی دیفێنسیا سێنتراڵی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌ستبه‌رداری سێرخیۆ رامۆس بووه له پێناو ئه‌وه‌ی پاره‌یه‌كی باش كۆبكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مباپێ له‌م هاوینه بگوازێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ئه‌نجوومه‌نی لالیگا هاوكاری ریال مه‌درید ده‌كات بۆ گواستنه‌وه‌ی مباپێ و رێگه به یانه‌ی شایانه ده‌دات كه مووچه‌ی یاریزانه‌كانی له 414 ملیۆن یۆرۆ بۆ 473 ملیۆن یۆرۆ زیاد بكات.
ریال مه‌درید به‌هۆی ده‌ستبه‌رداربوون له سێرخیۆ رامۆس 21 ملیۆن یۆرۆی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌م پاره‌یه بۆ 30 ملیۆن یۆرۆ زیاد ده‌كات و ده‌یكاته مووچه‌ی ساڵانه‌ی كلیان مباپێ.
به گوێره‌ی راپۆرته هه‌واڵه‌كان، پاریس سانجێرمان ده‌رگای گفتووگۆی له‌به‌رده‌م هیچ یانه‌یه‌ك بۆ گواستنه‌وه‌ی مباپێ دانه‌خستووه و گوێ بۆ هه‌موو ئه‌و ئۆفه‌رانه ده‌گرێت كه پێشكه‌شی ده‌كرێن، چونكه ئه‌گه‌ر له‌م هاوینه ئه‌م یاریزانه نه‌فرۆشێت له هاوینی داهاتوو ده‌بێت به خۆڕایی ده‌ستبه‌رداری بێت.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه پاریس ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ شوێنگره‌وه‌ی مباپێ، له‌م پێناوه‌یشدا له‌گه‌ڵ ئێرلینگ هالاندی هێرشبه‌ری نه‌رویجی یانه‌ی دۆرتمۆند له‌سه‌رهێڵه.