بارسێلۆنا چواره‌مین گرێبه‌ستی ئه‌م هاوینه‌ی راگه‌یاند
به فه‌رمی بارسێلۆنا چوارەمین گرێبەستی ئەم هاوینەی یه‌كلایی كرده‌وه و گواستنه‌وه‌ی مەمفێس دێپای هۆڵەندی ڕاگه‌یاند.
یانه‌ی بارسێلۆنا له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی گواستنه‌وه‌ی مێمفیس دیپای به گرێبه‌ستێكی ئازاد راگه‌یاند.
دێپای دەبێتە چوارەمین گرێبەستی ئەم هاوینەی بارسێلۆنا دوای ئەوەی هەر یەکە لە سێرخیۆ ئاگوێرۆ و ئێریک گارسیا و ئێمێرسۆنی گواستنه‌وه ڕیزه‌كانی.
به گوێره‌ی میدیاكانی كه‌ته‌لۆنیا، گرێبەستەکەی بارسێلۆنا لەگەڵ دێپای بۆ ماوەی دوو وەرز دەبێت، کە ئەم یاریزانە ئێستا لەگەڵ هۆڵەندا بەشداری یۆرۆ دەکات.
مێمفیس دیپای ته‌مه‌ن 27 ساڵ، پێشتر له یانه‌ی ئایندهۆڤن زیاتر گه‌شایه‌وه و پێگه‌یشت، پاشان له 2015 ئه‌م یانه‌یه‌ی جێهێشت و به گرێبه‌ستێكی 34 ملیۆن یۆرۆ روویكرده مانچێسته‌ر یونایتد، دوای دوو ساڵ ریزه‌كانی شه‌یتانه سووره‌كانی جێهێشت و به گرێبه‌ستێكی 16 ملیۆن یۆرۆ له هاوینی 2017 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئۆڵمپیك لیۆن كرد، له‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه له كۆی 40 یاری، 22 گۆڵ و 12 ئاسیستی كرد.