ئۆتۆمبێلێكی په‌كه‌كه له گوندی "گه‌ڵاڵه"ی قه‌زای ماوه‌ت له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاوه كرایه ئامانج
K24 - هه‌ولێر:
كامه‌ران حه‌سه‌ن، قائیمقامی ماوه‌ت رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021 ئۆتۆمبێلێكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له گوندی "گه‌ڵاڵه"ی شارباژێڕ له قه‌زای ماوه‌ت له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاوه كراوه‌ته ئامانج و هێرشه‌كه بریندارێك و دوو كوژراوی په‌كه‌كه‌ی لێكه‌وته‌وه.
قائیمقامی ماوه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كاتژمێر 6:40ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نی، كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه به‌كارهاتووه، له ناو گوندی گه‌ڵاڵه‌ی سه‌ر به قه‌زای ماوه‌ت كراوه‌ته ئامانج، به‌ڵام خه‌ڵك و دانیشتوانی گوندی گه‌ڵاڵه سه‌لامه‌تن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان بریندارێك و 2 كوژراو له چه‌كدارانی په‌كه‌كه هه‌یه، كه له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بوون.
د.ی