مه‌رج و رێنماییه‌كانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن دیاریكرا
K24 - هه‌ولێر:
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن له عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا مه‌رج و رێنماییه‌كانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی بۆ ئاشكرا كرد، كه نابێت له‌ماوه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن وێنه‌ی كاندیدان به كه‌لوپه‌لی لكاندن "له‌زگه" هه‌ڵبواسرێت یان نووسین له‌سه‌ر دیواره‌كان بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش نابێت به‌ڵێنی ماددیی یان مه‌عنه‌وی به ده‌نگده‌ر بدرێت، كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگده‌ر بكات.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، نابێت کاندیدان و حزبه‌كان له هه‌ڵمه‌ته‌كانیان بانگه‌شه بۆ توندوتیژی یان رقلێبوونه‌وه و ره‌گه‌زپه‌رستی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مه‌زهه‌بی و ته‌كفیری و ناكۆكی خێڵەکی و ناوچەگەری بکات، چ لە رێگەی وێنە یان دروشم یان وتار و میدیای جۆراوجۆرەوە بێت.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، بۆ هه‌موو كاندیده‌كان قه‌ده‌غه‌یه، وێنه‌ی سه‌رۆكی حزبه‌كان یان هاوپه‌یمانه‌تییه‌كان به‌كاربهێنن، كه به‌شێك نین له لیستی كاندیدان له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن.
مه‌رج و رێنماییه‌كانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن:
- كه‌لوپه‌لی لكاندن "له‌زگه" یان نووسین له‌سه‌ر دیوار له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن قه‌ده‌غه‌یه.
- نابێت بڵاوكردنه‌وه و هه‌ڵواسینی به‌رنامه و وێنه‌ی كاندیدان كه‌متر له دووری 100 مه‌تر بێت له بنكه و باڵه‌خانه‌ی هه‌ڵبژاردن.
- نابێت هیچ ئامرازێكی هه‌ڵبژاردن تایبه‌ت به كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن بۆ كاندیدان به‌كاربێت.
- به‌كارهێنانی باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌ت و داموده‌زگا جیاوازه‌كانی ده‌وڵه‌ت و شوێنه‌كانی خواپه‌رستی بۆ هه‌ر چالاكییه‌كی هه‌ڵبژاردن قه‌ده‌غه‌یه.
- دروشم فه‌رمی ده‌وڵه‌ت له كۆبوونه‌وه و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و بڵاوكراوه و نووسراو و وێنه و هه‌ر شتێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به هه‌ڵبژاردن رێگه‌پێدراو نییه.
- نابێت فه‌رمانبه‌رانی حكومی و ده‌سه‌ڵاتی خۆجێی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان و كه‌لوپه‌لی ده‌وڵه‌ت له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ كاندیدێك به‌كاربهێنن، ته‌نانه‌ت ده‌زگا ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانیش رێگه‌پێدراو نین.
- نابێت كاریگه‌ری بخرێته سه‌ر ده‌نگده‌ران به هه‌ر شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان كه زۆرلێكردن یان به‌ڵێنی ماددیی یان مه‌عنه‌وی بێت، كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگده‌ر بكات، یان ببێته هۆی گۆڕێنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن.
- نابێت كاندیدان و حزب و هاوپه‌یمانیه‌تییه سیاسییه‌كان به‌یاننامه‌ی هه‌ڵه یان به‌كارهێنانی شێوازی ناوزڕاندن له دژی هه‌ر كاندیدێك یان حزبێكی دیكه بڵاوبكه‌نه‌وه.
- نابێت کاندیدان و حزبه‌كان له هه‌ڵمه‌ته‌كانیان بانگه‌شه بۆ توندوتیژی یان رقلێبوونه‌وه و ره‌گه‌زپه‌رستی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مه‌زهه‌بی و كه‌فیری و ناكۆكی خێڵەکی و ناوچەگەری بکات، چ لە رێگەی وێنە یان دروشم یان وتار و میدیای جۆراوجۆرەوە بێت.
- نابێت كاندیدان یان ئه‌وانه‌ی له فه‌رمانگه حكومه‌ییه‌كان كارده‌كه‌ن، له رۆژی ده‌نگدان بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بڵاوبكه‌نه‌وه.
- قه‌ده‌غه‌یه هێرش بكرێته‌سه‌ر هه‌ر بڵاوكراوه و بانگه‌شه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن، كه تایبه‌ت بێت به هه‌ر كاندیدێك یان حزب یان هاوپه‌یمانه‌تییه سیاسییه‌كان.
- نابێت بانگه‌شه بۆ به‌رنامه‌ی كار یان هه‌ر بڵاوكراوه‌یه‌ك و پرۆفایلی هه‌ر كه‌سێك بكرێت، كه ناوی له لیستی كاندیدان تۆمار نه‌كرابێت.
- بۆ هه‌موو كاندیده‌كان قه‌ده‌غه‌یه، وێنه‌ی سه‌رۆكی حزبه‌كان یان هاوپه‌یمانه‌تییه‌كان به‌كاربهێنن، كه به‌شێك نین له لیستی كاندیدان له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن.
د.ی