ئه‌و ژنه‌ی گوایه به یه‌ك سك 10 منداڵی بووه، ده‌ستگیركرا

K24 - هه‌ولێر:
چیرۆكی ئه‌و ژنه‌ی باشووری ئه‌فریقیا، كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد، به یه‌ك سك 10 منداڵی بووه، كۆتایی هات و ده‌ستگیركرا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ منداڵێك دیار نییه و ته‌نانه‌ت پۆلیس ئاشكرای كرد، كه ته‌نانه‌ت دووگیانیش نه‌بووه.
ژنه‌كه ناوی "گۆسیما سیسۆل"ـه، ته‌مه‌نی 37 ساڵه، له میدیاكان باسی له‌وه ده‌كرد، كه به یه‌كجار 10 منداڵی بووه، 7 كوڕ و 3 كچ، كه ئه‌مه‌ش شكاندنی ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه له جیهاندا، به‌ڵام هه‌ر زوو ساخته‌كارییه‌كه‌ی ئاشكرا بوو و ده‌ستگیركرا، دواتر بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك گوازرایه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له باری ده‌روونی بكۆڵنه‌وه.
سیسۆل، پێشتر باسی له منداڵبوونه‌كه‌ی كردبوو، كه به یه‌ك سسك 10 منداڵی بووه، میدیاكانیش بڕوایان پێكردبوو، به‌ڵام دواتر به‌دواداچوون بۆ ئه‌و حاڵه‌ته كرا، كه ئه‌مه ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه و میدیاكانیش به‌دوای زیانیاری زیاتری ئه‌و ژنه گه‌ڕان له‌باره‌ی منداڵبوونه‌كه‌ی، كه‌چی هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته ئه‌مه‌ی پشتڕاست نه‌كرده‌وه.
رۆژنامه‌ی "پریتۆریا نیوز" بڵاویكرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ویلایه‌تی "گاوتینگ" له باشووری ئه‌فریقیا رایانگه‌یاند، "هیچ تۆمارێكمان نییه بۆ 10 منداڵ، مه‌گه‌ر له هه‌وادا له‌دایكبووبێت"، رۆژنامه‌كه به‌دواداچوونی زیاتری كردووه، گوایه 10 منداڵه‌كه له نه‌خۆشخانه‌ی "ستیڤ بیكۆ ئه‌كادیمیك" له 7ی ئه‌م مانگه له‌دایك بووه، به‌ڵام نه‌خۆشخانه‌كه‌ش ئه‌مه‌ی ره‌ت كرده‌وه.
تیبۆهۆ تسۆتیتسی، هاوسه‌ری ئه‌و ژنه‌ی كه بانگه‌شه‌ی له دایكبوونی 10 منداڵی كردووه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، كه 10 منداڵی نه‌بینیوه، به‌ڵكو پشتی به گێڕانه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ستووه، به‌ڵام گومانیشی لێكردووه، هه‌رچه‌نده پێشتر ئه‌و پیاوه ئاگاداری باسه‌كه بووه، به‌ڵام ئێستا نكۆڵی له‌وه ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "ژنه‌كه‌م بۆیه ئاوای كردووه، تا سه‌رنجی خه‌ڵكی رابكێشێت و كۆمه‌ك و پاره‌ی پێپه‌یدا بكات، تا ببێته ملیۆنێر".
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی 10 منداڵ دیار نین و هیچ پزیشكێك ئاگای لێ نییه و له‌لایه‌ن حكومه‌تیش تۆمار نه‌كراوه، پۆلیس ژنه‌كه‌ی ده‌ستگیر كردووه، به‌ڵام تا ئێستا ژنه‌كه ورده‌كارییه‌كانی نه‌دركاندووه و ته‌نانه‌ت پارێزه‌ری "سیسۆل"یش ئاماده نییه قسه له‌و بابه‌ته بكات.
د.ی