کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ناوی کاندیدەکان پەسەند دەکات

"هۆکاری دواکەوتنی پەیوەستە بە ناردنی ناوی کاندیدان"
هەڵبژاردنەکانی عێراق
هەڵبژاردنەکانی عێراق

K24 - هەولێر

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرای کرد، لەم هەفتەیەدا ناوی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی داهاتوو پەسەند دەکرێت.

حەسەن سەلمان، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هۆکاری دواکەوتنی پەسەندکردنی ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، پەیوەستە بە ناردنی ناوی کاندیدان، بۆ ئەو لایەنانەی کە شیاوی کاندیدبوون دیاری دەکەن، بەهۆی دواکەوتنی وەڵامی ئەو لایەنانە پەسەندکردنی کاندیدان دواکەوتووە.

حەسەن سەلمان گوتیشی "ئەو ناوانەی کە بۆ کۆمسیۆن نێردراونەتەوە دەیدەنە بەشی هەڵبژاردنی کۆمسیۆن، بۆ پەسەندکردنی، بە ئەگەرێکی زۆریش لەم هەفتەیە سەرجەم ناوی کاندیدان پەسەند دەکرێت".

بڕیارە لە 10ی ئۆکتۆبەری 2021 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، بەڵام هەندێک لایەنی سیاسی پێیانوایە دۆخی ئەمنی و سیاسیی عێراق بۆ هەڵبژاردن گونجاو نییە.