كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق: هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن مانگی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات
K24 - هەولێر:
هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له (10ی تشرینى یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2021) به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانیش بڵاویكرده‌وه، ته‌واوى ئاماده‌كارییه‌كان كراوه، پێویسته لایه‌نه عێراقییه‌كان پابه‌ندى رێنماییه‌كان بن.
جوومانه گه‌لاى، وته‌بێژى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق رایگه‌یاند، قه‌ده‌غه‌یه ده‌ستبكرێت به پڕوپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردن، چونكه به پێى پێوه‌ره نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، جه‌خت له پاكى و دادپه‌روه‌ری ده‌كاته‌وه.
وته‌بێژى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان روونیشیكرده‌وه، ئاماده‌كارییه‌كانى كۆتایی بۆ بنكه‌كانى ده‌نگدان ته‌واو بووه، وێڕاى تۆمارى بایۆمه‌تریش، كه ژماره‌ى هه‌موو ده‌نگده‌رانى عێراقى تۆماركردووه.
كۆمیسیۆن راشیگه‌یاند، تا ئێستا 8 هه‌زار و 273 بنكه و 55 هه‌زار و 42 وێستگه‌ى ده‌نگدان ئاماده‌یه، به‌پێى زانیارییه‌كانى فه‌رمانگه‌ى ئامارى دانیشتوان، ژماره‌ى ده‌نگده‌ران و كاندیده‌كانی ته‌واوى سنووره‌كان ئاماده‌كردووه.
وته‌بێژى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان، روونیشى كرده‌وه، جه‌خت له پاكى و یه‌كسانى پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌كرێته‌وه، تا ئێستاش پڕۆسه‌ى پێشكه‌شكردن بۆ كشانه‌وه‌ى كاندیده‌كانیش به‌رده‌وامه.
وته‌بێژى كۆمیسیۆن، بڵاویشیكرده‌وه، ده‌رگاى خۆپاڵاوتن به یه‌كجاره‌كى داخراوه، هه‌ر كاتیك كاندیدێك له پڕۆسه‌كه ده‌كشێته‌وه، مافى ئه‌وه‌ى نییه دووباره به‌شداری بكاته‌وه.
وته‌بێژى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆمیسیۆن خه‌ریكى دابینكردنى پاسه‌وانه بۆ بنكه و وێستگه‌كانى هه‌ڵبژادرن، بۆ ئه‌وه‌ى پڕۆسه‌كه به دروستى به‌رێوه بچێت. له‌مباره‌وه كۆمیسیۆن ده‌ستیكردووه به سه‌ردانیكردنى باره‌گاكانى حزبه عێراقییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌بوونى به‌ڵگه‌نامه و مۆر و دۆسیه‌كانى حیزب دڵنیا بێت، جیا له كردنه‌وه‌ى خوولى تایبه‌ت بۆ چاودێران و كارمه‌ندانى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان.
كۆمیسیۆن باڵا گوتى: ناكرێت كاندیده‌كان به‌ڵێنى ناڕاست به‌خه‌ڵكى بده‌ن، چونكه خه‌ڵك متمانه‌ى به كاندیده‌كان نامێنێت، مه‌رجه‌كانى پڕووپاگه‌نده‌ش له مانگى داهاتوو ده‌ستپێده‌كرێت و بۆ ماوه‌ى سێ مانگیش به‌رده‌م ده‌بێت، پێویسته هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان پارێزگاكان و كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى له شوێنى شیاو هه‌ڵمه‌ته‌كان به‌رێوه‌بچێت.
جوومانه گه‌لاى، وته‌بێژى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، گوتىشی: ئه‌نجوومه‌نى كۆمیسیاران، رازى بووه بۆ بڕیار‌و راسپارده‌كانى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق.
ك.ب