وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده خشته‌ی ئه‌زموونه گشتییه‌كانی قۆناغی ئاماده‌یی و پیشه‌یی و خوێندنی ئیسلامیی بڵاوكرده‌وه
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئه‌زموونه‌كان له وه‌زاره‌تی قه‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی یه‌كه‌می ئه‌زموونه گشتییه‌كانی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی، پیشه‌یی و خوێندنی ئیسلامیی بۆ ساڵی خوێندنی 2020 – 2021 بڵاوكرده‌وه و به‌گوێره‌ی خشته‌كه، یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه له رۆژی 25ی مانگی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، له هه‌ر هه‌فته‌یه‌كدا ته‌نها دوو تاقیكردنه‌وه له هه‌موو رۆژانی یه‌كشه‌ممه و چوارشه‌ممه ئه‌نجام ده‌درێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، له رۆژانی دیاریكراو بۆ تاقیكردنه‌وه "رۆژانی یه‌كشه‌ممه و چوارشه‌ممه"، ئه‌گه‌ر تاقیكردنه‌وه بكه‌وێته ناو رۆژێكی پشووی فه‌رمی، ئه‌وا حیساب بۆ پشوو ناكرێت و تاقیكردنه‌وه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت.
روونیش كراوه‌ته‌وه، رۆژانه تاقیكردنه‌وه‌كان له كاتژمێر 8:30 خوله‌كی به‌یانی ده‌ستپێده‌كات.
H.B