گه‌نجێك له رووباری رێزان خنكا
K24- بارزان:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سۆران خنكانی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵیی له رووباری رێزان راگه‌یاند، كه خه‌ڵكی گوندی لێڕه‌بیری سه‌ر به قه‌زای مێرگه‌سۆری ده‌ڤه‌ری بارزانه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا موقه‌ده‌م به‌یار محیه‌دین، به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سۆران رایگه‌یاند، كاتژمێر 2:42 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، رێكه‌وتی 20/6/2021، ژووری بزوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان له بوونی حاڵه‌تێكی خنكان ئاگادار كرایه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، له‌و رووداوه‌دا گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵان به ناوی "نزار سیامه‌ند عه‌زیز"، دانیشتووی گوندی لێڕه‌بیر له سنووری قه‌زای مێرگه‌سۆری سه‌ر به ده‌ڤه‌ری بارزان له رووباری رێزان له‌كاتی مه‌له‌وانیدا خنكاوه.
وه‌ك به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سۆران گوتی: راسته‌وخۆ دوای گه‌یشتنی هه‌واڵه‌كه، تیمی مه‌له‌وانانی مێرگه‌سۆر گه‌یشتنه شوێنه‌كه و توانییان له هه‌مان شوێنی رووباره‌كه ته‌رمه‌كه‌ی بهێننه ده‌ره‌وه و گوتی: ئێستا ته‌رمی گه‌نجه خنكاوه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سۆران كراوه.
به‌گوێره‌ی ئاماری بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانى سۆران، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا 7 هاووڵاتی له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان له‌ئاوی رووباره‌كاندا خنكاون.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند مانگه‌دا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی له رووباره‌كانی زێی گه‌وره، سیروان و رووباره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان خنكاون، كه زۆربه‌یان گه‌نج و مێردمنداڵ بوونه و له‌كاتی مه‌له‌كردندا خنكاون.
H.B