ریال مه‌درید 8 یاریزان ده‌كاته قوربانی مباپێ
راپۆرته هه‌واڵه‌كانی ئیسپانیا ئاشكرایان كردووه كه به‌ره‌و پێشچوونی زۆر له گواستنه‌وه‌ی كلیان مباپێ بۆ ریال مه‌درید روویداوه، له‌م پێناوه فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید له‌م هاوینه 8 یاریزان ده‌كاته قوربانی ئه‌و هێرشبه‌ره لاوه فه‌ره‌نسییه.
پێگه‌ی ABCـی ئیسپانیا نووسیویه‌تی: ریال مه‌درید لیستێكی فرۆشتنی یاریزانانی بۆ ئه‌م هاوینه ئاماده كردووه و ده‌یه‌وێت به فرۆشتنی ئه‌م یاریزانانه كاری گواستنه‌وه‌ی كلیان مباپێ بۆ ریال مه‌درید ئاسان بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكرای كردووه پێرێز ده‌یه‌وێت ئه‌م یاریزانانه له‌م هاوینه‌دا بفرۆشێت: (رافاییل ڤاران، ئیسكۆ، ئالڤارۆ ئۆدریزۆلا، دانی سیبایۆس، ماریانۆ دیاز، لوكایوڤیچ و ئیبراهیم دیاز).
راپۆرته‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ریال مه‌درید ئامانجییه‌تی به فرۆشتنی ئه‌م یاریزانانه نزیكه‌ی 220 ملیۆن یۆرۆی ده‌ستبكه‌وێت كه به‌پێی ئه‌م نرخانه‌ی دایناوه: (ڤاران 70 ملیۆن)، (یوڤیچ 35 ملیۆن)، (سیبایۆس 30 ملیۆن)، (ئیسكۆ 25 ملیۆن)، (ئۆدریزۆلا 20 ملیۆن)، (ماریانۆ 20 ملیۆن)، (ئیبراهیم دیاز 20 ملیۆن).
سه‌رچاوه‌كه هێمایان بۆ ئه‌وه كردووه كه ده‌ستبه‌رداربوون له سێرخیۆ رامۆسیش كه خاوه‌نی مووچه‌یه‌كی زۆر بوو له یانه‌كه هه‌ر له پێناو گواستنه‌وه‌ی كلیان مباپێ بووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه ریال مه‌درید ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه ده‌ستبه‌رداری هه‌ریه‌كه له گاریس به‌یل، مارسێلۆ و تاكیفوسا كۆبۆی ژاپۆنیش بێت.