رێبوار بابكه‌یی: پێشنیازمان بۆ وه‌زاره‌تى سامانه سرووشتییه‌كان كردووه ژماره‌یه‌ك وێستگه‌ى حكومى دابمه‌زرێنێت
K24 – هه‌ولێر:
دواى ئه‌وه‌ى نرخى به‌نزین له شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبووه‌وه، بووه نیگه‌رانى شۆفێران و هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان، له‌مباره‌وه وه‌زاره‌تى سامانه سرووشتییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان، له هه‌وڵى به‌رده‌وامدا بوون، بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌نزین، كه نرخى یه‌ك لیتر به‌نزین گه‌یشتبووه سه‌رووى 700 دینار.
به گوێره‌ى قسه‌ى پسپۆڕانى ئابوورى، به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى به‌نزین په‌یوه‌ست بوو به چه‌ند هۆكارێك، گرنگترینیان به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلاری ئه‌مه‌ریكیی به‌رامبه‌ر دیناری عێراقيى، هه‌روه‌ها هاورده كردنى به‌نزین له ده‌ره‌وه، كه به دۆلار ئه‌م مامه‌ڵه‌یه ده‌كرێت، جیا له كه‌مبوونه‌وه‌ى پێدانى نه‌وتى خاو به پاڵاوتگه‌كان، وێڕاى نه‌بوونى نرخێكى جێگیر بۆ به‌نزین له‌لایه‌ن وێستگه‌كانه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه رێبوار بابكه‌یی، ئه‌ندامى لێژنه‌ى سامانه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان تایبه‌ت بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌و نرخه‌ى كه ئێستا بۆ به‌نزین دانراوه، له قازانجى خه‌ڵكى كوردستاندا نیه، دواى به‌دواداچوونى ئێمه، ده‌ركه‌وت چه‌ند خاڵێك هه‌ن، بوونه‌ته هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌نزین له هه‌رێمى كوردستان، له‌وانه مه‌سه‌له‌ى قۆرخكارى له بازاڕى به‌نزیندا، هه‌روه‌ها ئه‌و به‌نزینه‌ى كه به‌ده‌ر له رێنماییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له سنووره‌كانى باشماخ و په‌روێزخان دێته هه‌رێمى كوردستان، وای له كۆمپانیا نێوخۆییه‌كان كردووه، نه‌توانن به‌رهه‌مى نێوخۆیی زیاد بكه‌ن، وێڕاى ئه‌وه‌ى كه بابه‌ته سووته‌مه‌نییه‌كان له جیهاندا نرخیان زیادى كردووه، ئه‌و به‌نزینه‌ش كه له‌ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێت، بێگومان به دۆلار ئاڵ و گۆڕى پێده‌كرێت، به‌هاى دۆلاریش له‌به‌رامبه‌ر دیناری عێراقیدا به‌رز بووه‌ته‌وه.
رێبوار بابكه‌یی گوتى: به‌رز بوونه‌وه‌ى نرخى به‌نزین په‌یوه‌ندى به مه‌سه‌له‌ى قۆرخكاریش هه‌یه له‌نێوخۆدا، هه‌ندێ له‌و كه‌سانه‌ى كه كارى فرۆشتنى به‌نزین ده‌كه‌ن و یاخود خاوه‌نى وێستگه‌ى فرۆشتنى سووته‌مه‌نین، به‌نزینیان ئه‌مباركردووه، له‌كات و حاڵه‌تى ئاوها كه به‌نزین به‌رز ده‌بێته‌وه، به گرانى ده‌یفرۆشنه‌وه.
ئه‌ندامى لێژنه‌ى سامانه سرووشتییه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان راشیگه‌یاند، بۆ چاره‌سه‌ر ئه‌م گرفته، كۆمه‌ڵێك پێشنیازمان به نووسراو خستووه‌ته به‌رده‌مى وه‌زاره‌تى سامانه سرووشتییه‌كان و داواى كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شیشمان كردووه، ئه‌گه‌ر ئه‌و خاڵانه جێبه‌جێى بكات، هه‌ڵبه‌ته نرخى به‌نزین داده‌به‌زێت و كوالێتیشى باشتر ده‌بێت.
ده‌رباره‌ى كۆبوونه‌وه‌ى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى سامانه سرووشتییه‌كان، بابكه‌یی روونیكرده‌وه، پێشنیازمان بۆ وه‌زاره‌تى سامانه سرووشتییه‌كان كردووه به دامه‌زراندنى ژماره‌یه‌ك وێستگه و به‌نزیخانه‌ى حكومى، تاوه‌كو حكومه‌ت به نرخێكى كه‌متر له‌بازاڕ به‌نزین بفرۆشێت، كه رۆڵى وه‌زاره‌ته، ده‌بێت كۆنتڕۆڵى بازاڕ بكات.
ك.ب