كاپێلۆ ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه بۆ بردنه‌وه‌ی یۆرۆی 2020 كاندید ده‌كات
فابیۆ كاپێللۆ راهێنه‌ری پێشووی یانه‌كانی ریال مه‌درید و ئه‌یسی میلان پێشبینی خۆی بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردانه ده‌كات كه له بردنه‌وه‌ی نازناوی یۆرۆی 2020 نزیكن.
فابیۆ كاپێللۆی راهێنه‌ری ئیتاڵیا له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی لاگازێتا دێللۆ سپۆرت ده‌ڵێت: ئیتاڵیا له كاندیده سه‌ره‌كییه‌كانی بردنه‌وه‌ی نازناوی یۆرۆی ئه‌مساڵه، له پله‌ی دووه‌میش هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا و به‌لجیكا دێن.
كاپێللۆ ده‌شڵێت: هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند دۆخێكی تایبه‌تی هه‌یه و ئاستی له یۆرۆی ئه‌مساڵ بێهیوای كردم.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، له باره‌ی ئیسپانیا، كاپێللۆ ده‌ڵێت: گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ئیسپانیا ئه‌وه‌یه ناتوانن گۆڵ بكه‌ن، تیپه‌كه تازه‌یه و ده‌كرێت بۆ داهاتوو ببنه ژماره‌یه‌كی گه‌وره.
له باره‌ی به‌لجیكاش، كاپێللۆ گوتی: به‌لجیكا تیپێكی به كۆمه‌ڵه و هه‌موویان له ڕووی توانای جه‌سته‌یی و هونه‌رییه‌وه ئاستیان له‌یه‌كتر نزیكه و به‌شێوه‌یه‌كی باش بۆ یۆرۆی ئه‌مساڵ ئاماده‌ن.