"هۆكارێك هه‌یه بۆ هیوا".. راپۆرتێك باسی 3 هه‌نگاوی پێویست بۆ دووباره بونیادنانه‌وه‌ی عێراق ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
له ماوه‌ی نزیكه‌ی 20 ساڵی رابردوودا گه‌لی عێراق به‌ده‌ست چه‌ندین ململانێ و نه‌هامه‌تیی جه‌نگی ناوخۆیی و زیادبوونی هه‌ژموونی میلیشیا و گرووپه چه‌كداره‌كانه‌وه ده‌ناڵێنێت.
له‌كاتێكدا ئێستا عێراق ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ ده‌كات، عێراقییه‌كان هیچ هیوا و ئومێدێكیان به ده‌وڵه‌تێكی نوێ نه‌ماوه و به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌وان ده‌پرسن، مه‌به‌ست له‌و هه‌ڵبژاردنه چییه؟ كه‌ی حكومه‌تی هه‌ڵبژێردراو له‌و كاته‌دا توانیویه‌تی فه‌رمانڕه‌وایی بكات، كه ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن میلیشیاكان، گرووپه چه‌كداره‌كان و سه‌رۆك هۆزه‌كانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت؟.
به‌ڵام به‌گوێره‌ی گۆڤاری "ئیكۆنۆمیست"، هۆكارێك هه‌یه بۆ هیوا، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌و توندوتیژییانه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا له عێراق هه‌بوون، ئێستا به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه‌ن. له‌و كاته‌ی شكست به داعش هێنراوه له ساڵی 2017، تاڕاده‌یه‌ك ئارامی گه‌ڕاوه‌ته‌وه و بووه‌ته زه‌مینه و ده‌رفه‌تێك بۆ كاركردنی كۆمپانیاكان، منداڵان به‌بێ ترس له ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلی مینڕێژكراو، گه‌ڕاونه‌ته‌وه قوتابخانه‌كان.
ئه‌و گۆڤاره له راپۆرتێكدا جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌و ئاشتییه رێژه‌ییه‌ی هاتووه‌ته ئاراوه ده‌رفه‌تێكی به عێراقییه‌كان داوه بۆ ئه‌وه‌ی بینای ده‌وڵه‌تێكی كارا بكه‌ن، به‌تایبه‌ت له حاڵه‌تی بووژانه‌وه‌ی ئابووری له‌ده‌ست مۆته‌كه‌ی په‌تای كۆرۆنا.
راماڵینی چه‌كی میلیشیاكان:
گۆڤاره‌كه له‌و باوه‌ڕه‌دایه، یه‌كه‌م هه‌نگاو به‌و ئاراسته‌یه، بریتییه له راماڵینی چه‌كی گرووپه میلیشیاكان. ژماره‌یه‌كی زۆری گرووپه چه‌كداره‌كان كه زۆرینه‌یان شیعه‌ن، بۆ شكستهێنان به داعش دامه‌زروان. ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه له عێراق داوای له گه‌نجان كرد به‌شداری له شه‌ڕدا بكه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، كاتێك شه‌ڕ كۆتایی هات، چه‌كه‌كانیان فڕێ نه‌دا. به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه، ده‌ستیان به ژاوه‌ژاو كرد له‌سه‌ر حكومه‌ت.
بودجه و مووچه‌ی ساڵانه‌ی میلیشیاكان زیادی كرد، له‌ساڵی 2018 بودجه‌یان له 1 ترلیۆن و 300 ملیار دیناری عێراقییه‌وه (ملیارێك و 100 ملیۆن دۆلار) بۆ ساڵی 2021 بوو به 3 ترلیۆن و 500 ملیار دینار. ئێستا حكومه‌تی عێراق به رێژه‌ی 2%ی كۆی داهاتی ناوخۆیی بۆ هێزه چه‌كداره نا فه‌رمییه‌كانی خه‌رج ده‌كات، جگه له‌و پاره‌یه‌ی كه میلیشیاكان له كاری قاچاغچییه‌تی و رێگا نایاساییه‌كان به‌ده‌ست ده‌هێنن.
وێڕای ئه‌مه‌ش زۆرێك له‌و گرووپه میلیشیایانه هیچ ئینتیمایه‌كیان بۆ ده‌وڵه‌تی عێراق نییه و به‌گوێره‌ی ئه‌و گۆڤاره، "فه‌رمان له ئێران و فه‌رمانده گه‌نده‌ڵه‌كانی جه‌نگ وه‌رده‌گرن".
ئیكۆنۆمیست ئاماژه‌ی به‌وه داوه، شتێكی باش ده‌بێت كه به ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی بگوترێت، كه به‌م دواییانه خۆی بێده‌نگ كردووه، ئه‌ركی میلیشیاكان كۆتایی هاتووه و پێویسته حكومه‌ت به‌رپرسیارێتییه‌كی فراوانی ئه‌و جومگانه بگرێته ئه‌ستۆ، كه تا ئیستاش له‌ژێر كۆنترۆڵی میلیشیاكاندا ماون و ده‌بێت به‌شێك له‌و چه‌كدارانه بخرێنه ژێر چه‌تری هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، به‌گوێره‌ی زنجیره‌ی فه‌رمانده‌یی سیستماتیك و ئه‌ركی ئه‌وانی دیكه‌ش به‌كۆتا بهێنرێت و له خانه‌نشینیش دووربخرێنه‌وه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌م كاره تێچوونێكی زۆری ده‌وێت و مه‌ترسیداره، چونكه به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی میلیشیاكان هه‌وڵ ده‌ده‌ن په‌یڕه‌وی ئه‌جێندای سوپای پاسدارانی ئێران بكه‌ن، ئه‌و هێزه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵانه هه‌یمه‌نه‌تی خۆی به‌سه‌ر ئابووری ئێران‌دا سه‌پاندووه و فه‌رمان ته‌نها له به‌رزترین پیاوی ئایینی له ئێران وه‌رده‌گرن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه پلانی دوورخستنه‌وه‌ی میلیشیاكانی عێراق داڕێژراوه، پێویسته تۆز له‌سه‌ر ئه‌و پلانه لاببرێت و جێبه‌جێ بكرێت.
لابردنی پشتیوانی:
به‌گوێره‌ی ئه‌و گۆڤاره، دووه‌م هه‌نگاو بۆ بونیادنانی ده‌وڵه‌تی عێراق كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی فه‌رمانبه‌رانی مه‌ده‌نییه له ده‌وڵه‌ت، كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان له كه‌رتی گشتی، له هه‌ندێك حاڵه‌تدا زیاتره له هه‌موو داهاته نه‌وتییه‌كانی ده‌وڵه‌ت، هه‌روه‌ك مووچه بڕێكی زۆری ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه قوت ده‌دات، كه پێویسته بۆ بونیادنانی بینایه‌ی قوتابخانه و نه‌خۆشخانه‌كان و چاودێریكردنی كه‌سانی پێویست ته‌رخان بكرێت.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پشتیوانی حكومه‌ت بۆ وزه:
هه‌نگاوی سێیه‌میش بریتییه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پشتیوانی حكومه‌ت بۆ وزه، كه رێژه‌ی 10%ی داهاتی ناوخۆ بۆخۆی راده‌كێشێت.
گۆڤاره‌كه دووپاتیكرده‌وه، بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌و هه‌مووه، ده‌نگده‌ران پێویستییان به ده‌نگدانه. وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مه مه‌ترسیدار ده‌بێت له‌و ناوچانه‌ی له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه كۆنترۆڵ ده‌كرێن، به‌ڵام كاتێك عێراقییه‌كان بایكۆتی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، ئه‌وا چڕنۆكی گرووپه چه‌كداره‌كان و كۆمه‌ڵه گه‌نده‌ڵه نه‌خوازراوه‌كان به‌هێزتر ده‌كات.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "وا باشه ئه‌وانه‌ی له ساڵی 2019 خۆپیشاندانیان رێكخست، خۆیان رێكبخه‌نه‌وه و جێگره‌وه‌یه‌ك پێشكه‌ش بكه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش نه‌كرا، پێویسته ده‌نگده‌ران باشترین كاندید له ناوچه‌كه‌یان هه‌ڵبژێرن".
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی داهاتووی عێراق هه‌وڵی ئه‌و جۆره چاكسازیانه بدات، ئه‌وا رووبه‌ڕووی زۆر به‌رهه‌ڵستكاری ده‌بێته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "بونیادنانی ده‌وڵه‌ت كارێكی سه‌خته و پێویستی به كاتێكی زۆره. به‌ڵام ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندی عێراقییه‌كانه. پێویسته ئه‌وان به‌هۆی تاقیكردنه‌وه‌ی پشێوییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی وڵاته‌كه‌یان د‌رك به نرخی شكستخواردن بكه‌ن".
H.B