پۆلیسی هه‌ولێر: ئه‌و دوو كه‌سه‌ی تاوانه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه، برای ئافره‌ته‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
موقه‌ده‌م هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به كوردستان24ی راگه‌یاند، له رووداوی ته‌قه‌كردنی شه‌وی رابردوو، كه 3 كه‌س له شه‌قامی 60 مه‌تری هه‌ولێر ئافره‌تێك و دوو پیاو بیرنداربوون، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌یان كردووه و زانیاری وردیان ده‌ستكه‌وتووه، كه ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌یان كردووه، برای ئه‌و ئافره‌ته بوون، رووداوه‌كه‌ش له ئه‌نجامی كێشه‌یه‌كی 10 ساڵه‌ی خێزانییه.
هۆگر عه‌زیز گوتی: "دوێنێ شه‌و له شه‌قامی 60 مه‌تری هه‌ولێر، له نزیك كۆشكی ره‌شید رووداوێكی ته‌قه‌كردن روویداوه، پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستبه‌جێ چوونه‌ته شوێنه رووداوه‌كه، 3 كه‌س له رووداوی ته‌قه‌كردنه بریندار بوون، كه 2 پیاو و ئافره‌تێك بوون، هه‌رسێكیان بۆ نه‌خۆشخانه گوازراونه‌ته‌وه، به‌ڵام 2 پیاوه‌كه له نه‌خۆشخانه گیانیان له‌ده‌ستدا، كه یه‌كێكیان هاوسه‌ری ژنه‌كه‌یه".
گوتیشی: "هۆكاری ئه‌و ته‌قه‌كردنه، كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه و ماوه‌ی 10 ساڵه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانیاندا بۆیان ده‌ركه‌وت، كه ئه‌وانه‌ی تاوانه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه، دوو كه‌س بوونه و برای ئه‌و ژنه‌یه‌ن، كه ئێستا برینداره، زانیاری ته‌واو و درووست وه‌رگیراوه، هاوسه‌ری ژنه‌كه ناوی (ا. ت. ح) و ئه‌و پیاوه‌ی له‌گه‌ڵی بووه هاوڕیی ئه‌و پیاوه بووه".
گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر روونیكرده‌وه، پۆلیس ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه و ئه‌و دوو كه‌سه‌ی تاوانه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه، له لایه‌ن پۆلیسه‌وه دیاریكراون، به پشتبه‌ستن به شایه‌ت و كامیراكانی چاودێری ئه‌و دوو تۆمه‌تباره ده‌رفه‌تی خۆشاردنه‌وه‌ی نییه له شاری هه‌ولێر و ده‌ستگیر ده‌كرێن.
د.ی