كوردستان24 شیعرێكی بڵاونه‌كراوه‌ی عه‌باسی كه‌مه‌ندی له‌سه‌ر مسته‌فا بارزانی بڵاوده‌كاته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
كوردستان24، بۆ یه‌كه‌مجار شیعرێكی بڵاونه‌كراوه‌ی هونه‌رمه‌ندی كورد عه‌باسی كه‌مه‌ندی بڵاوده‌كاته‌وه، كه له پشتی تابلۆیه‌كی زه‌یتی بۆ مسته‌فا بارزانی، رابه‌ری نه‌ته‌وه‌یی نووسیوه.
هاووڵاتییه‌كه‌ی شاری سلێمانی، بۆ كوردستان24 گوتی: "ئه‌و تابلۆیه له ساڵی 2012ـه‌وه له شاری سلێمانی نمایش كراوه، تا ئێستا لای كه‌سێك پارێزراو بووه، به‌ڵام نه‌فرۆشرابوو، له‌به‌ر گرنگی تابلۆكه و ئه‌و شعره‌ی له‌سه‌ر "بارزانی نه‌مر" كه له پشتی تابلۆكه هونه‌رمه‌ند "عه‌باسی كه‌مه‌ندی" به ده‌ستوخه‌تی خۆی نووسیوویه‌تی و واژووی له‌سه‌ر كردووه، به تامه‌زرۆییه‌وه هه‌وڵم دا ئه‌و تابلۆیه به‌ده‌ستبهێنم".
گوتیشی: "تابلۆكه كاری زه‌یتییه له‌سه‌ر كانڤاس و قه‌باره‌كه‌ی (70 - 100) سانتیمه‌تره، به شێوازێكی ته‌عبیری كێشراوه و شاكارێكه، كه پێویسته لێی رابمێنی، جگه له‌وه‌ش، ئه‌و شعره‌ی هونه‌رمه‌ند "عه‌باسی كه‌مه‌ندی"، تا ئێستا بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، كه به ناوی "شێره‌كه‌ی بارزان"ـه و خۆی له پشتی تابلۆكه نووسیویه‌تی".
ئه‌و هاووڵاتییه‌ی شاری سلێمانی، كه نووسه‌ره و نایه‌وێت ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، مێژووی تابلۆكه ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌ر له ساڵی 2012، به‌ڵام به‌دیاریكراوی نازانرێت كه‌ی كێشراوه، هه‌رچه‌نده ئه‌و كات له‌گه‌ڵ چه‌ندی تابلۆی دیكه نمایش كراوه و تابلۆكانی دیكه فرۆشراون، به‌ڵام ئه‌و تابلۆیه له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه پارێزراوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شاكاره نهوفهوتێت، به پاره‌یه‌كی زۆر كڕیویه‌تی.
ده‌قی شعره‌كه‌ی "عه‌باسی كه‌مه‌ندی" كه بۆ بارزانی نه‌مر نووسیویه‌تی:
(شێرەکەی بەرزان)
شێرە پیرەکەی بەرزایی بەرزان
ئەوەی بە نرکەی کێوی ئەلەرزان
ئێستایش هەر لەژێر خاك و بەردەوە
دڵی ها وەلای کێو و هەردەوە
هه‌ر بایێ مه‌یۆ له‌سه‌ر ئه‌و كێوه
بۆیێ سام حزوور ئه‌و شێره‌ی پێوه
هه‌ر گایی بۆ شه‌ڕ تیژی بنوێنێ
شهرزی ئه‌و شێره، شاخی ئه‌شكێنێ

د.ی