به فه‌رمی مانچێسته‌ر سیتی داوای هاری كه‌ین له تۆتێنهام ده‌كات
یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ئۆفه‌رێكی بۆ گواستنه‌وه‌ی هاری كه‌ین پێشكه‌شی تۆتێنهام كردووه، به‌ڵام یانه له‌نده‌نییه‌كه به‌خێرایی ئۆفه‌ره‌كه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه، له‌ولاشه‌وه ئیداره‌ی یانه‌ی سیتیزن به زیادكردنی بڕی گرێبه‌ست و مووچه‌كه‌ی له گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌ره‌كه‌ی تۆتێنهام نزیك ده‌بنه‌وه.
پێگه‌ی گاردیانی به‌ریتانیا به پشت به‌ستن به‌و زانیارییانه‌ی له فابریزیۆ رۆمانۆی په‌یامنێری سكای سپۆرتسی وه‌رگرتووه ئاشكرابووه كه مانچێسته‌ر سیتی 100 ملیۆن پاوه‌ندی بۆ گواستنه‌وه‌ی هاری كه‌ین پێشكه‌شی تۆتێنهام كردوووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه كه هه‌ریه‌ك له ره‌حیم ستێرلینگ، ئیمریك لاپۆرتا یان گابرێل خیسێس تێهه‌ڵكێشی گرێبه‌سته‌كه‌ی هاری كه‌ین بكات، به‌ڵام دانیێل لیڤی سه‌رۆكی یانه‌ی تۆتێنهام پێداگیری له مانه‌وه‌ی هاری كه‌ین ده‌كات كه ئێستا 3 ساڵی دیكه‌ی له گرێبه‌سته‌كه‌ی ماوه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه هاری كه‌ین سووره له‌سه‌ر جێهێشتنی یانه‌كه‌ی و له‌م پێناوه‌یشدا قسه‌ی له‌گه‌ڵ گواردیۆلا كردووه و یه‌كتریان په‌سه‌ند كردووه.
یانه‌ی تۆتێنهام ئێستا بێ راهێنه‌ره ئه‌گه‌رچی چه‌ندان راهێنه‌ر بۆ به‌ربژێرن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی ئه‌و یانه‌یه وه‌ربگرن له‌وانه (جینارۆ گاتوزۆ، ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی و پاوڵۆ فۆنسیكا).