هه‌وڵه‌كانی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هاتووچۆ له هه‌رێمی كوردستان چڕ ده‌كرێنه‌وه

K24- هه‌ولێر:
ئاماری رووداوەکانی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە، هاتووچۆی هەرێمی کوردستان کار بۆ هەموارکردنەوەی یاسای هاتووچۆ دەکات و ئەمڕۆش هاووڵاتییەکی دیکە بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا.
گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر، ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە، کە کاتژمێر 5:00ی بەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێك لەسەر رێگەی بەحرکە بە تیژڕۆییەکی زۆرەوە خۆی بە کۆگایەکی کاشیدا دەکێشێت و دەڵێت: پێدەچێت شۆفێرەکە بێ ئاگا بووبێت و خەوتبێت، یانیش به‌هۆی جه‌ڵته و مردنی پێشوه‌خته بێت.
گوتەبێژی هاتووچۆی هەرێمی کوردستانیش بە کوردستان24ی راگەیاند، هۆکاری رووداوەکانی ئێستا تیژڕۆیی و بەکارهێنانی مۆبایلە، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ن یاسای هاتووچۆ هه‌موار بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی رێگە لە زیادبوونی رووداوەکانی هاتووچۆ بگرین.
بەپێی ئامارێك کە دەست کوردستان24 کەوتووە، له‌ماوه‌ی 5 مانگی ئەمساڵدا رووداوەکانی هاتووچۆ بەراورد بە 5 مانگی ساڵی رابردوو زۆر زیادیان كردووه.
بۆ زانیاری زیاتر له‌باره‌ی ئه‌و ئاماره و هه‌وڵه‌كانی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هاتووچۆ له هه‌رێمی كوردستان، له گرافیكه‌ی كوردستان24ـدا له‌گه‌ڵ ژینۆ محه‌مه‌د بن: