نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان: هه‌ر كه‌سێك ره‌خنه له گێچه‌ڵییه‌كانی په‌كه‌كه بگرێت، له رۆژئاوای كوردستان جێگای نابێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئازاد حه‌مه‌ده‌مین، نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له میانه‌ی به‌شداریكردنی ژووری هه‌واڵی كوردستان24 رایگه‌یاند، بڕیاری داخستنی نووسینگه‌كانی كوردستان24 له رۆژئاوای كوردستان، بڕیارێكی سیاسییه، له‌و بڕیاره‌ش ئاماژه‌ی به هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی یاسایی نه‌كراوه، كه كوردستان24 بووبێته هۆی دووبه‌ره‌كی، نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بڕیاربه‌ده‌ستانی په‌یه‌ده له‌ژێر هه‌ژموونی په‌كه‌كه‌دان، هه‌ر كه‌سێك ره‌خنه له گێچه‌ڵییه‌كانی په‌كه‌كه بگرێت، له رۆژئاوای كوردستان جێگای نابێته‌وه.
ئازاد حه‌مه‌ده‌مین گوتی: "تابڵۆی حوكمڕانی له رۆژئاوای كوردستان ناڕوونه، به تایبه‌تی له‌به‌رامبه‌ر به ئازادی كاری رۆژنامه‌گه‌ری، له ماوه‌ی 3 ساڵه به بۆنه‌ی درووستكردنی فیدراسیۆنی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، فیدراسیۆنێكی یه‌كگرتوو، له‌گه‌ڵ یه‌كێتی رۆژنامه‌نووسانی رۆژئاوا له‌سه‌ر هێڵین، ته‌نانه‌ت له ماوه‌ی رابردوودا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ئیداره‌كه‌ش دانیشتووین و یاداشتنامه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتنیشمان واژوو كرد له‌گه‌ڵ یه‌كێتی رۆژنامه‌نووسانی رۆژئاوا".
گوتیشی: "له یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن مه‌به‌ستمان ئه‌وه بوو، له رووی پیشه‌ییه‌وه په‌ره به كاری راگه‌یاندن بدرێت، هه‌ر چه‌نده دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر یاساییه‌كی رۆژنامه‌گه‌ری له‌و ئیداره‌یه خراوه‌ته‌ڕوو و ئێستا كاری پێده‌كرێت، كه‌چی ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت، بڕیاربه‌ده‌ستانی په‌یه‌ده له‌ژێر هه‌ژموونی په‌كه‌كه‌دان، هه‌ر كه‌سێك ره‌خنه له گێچه‌ڵییه‌كانی په‌كه‌كه بگرێت، له رۆژئاوای كوردستان جێگای نابێته‌وه".
نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوو ئیداره‌ی په‌یه‌ده هیچ رێزێكی بۆ فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن و یه‌كێتی رۆژنامه‌نووسان و پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری دانه‌ناوه، بڕیاره‌كانیش له‌ژێر هه‌ژموونی په‌كه‌كه ده‌رده‌چێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌رچه‌نده فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئیداره‌ی په‌یه‌ده بڕیار داخستنی نووسینگه‌كانی كوردستان24ی داوه، به‌ڵام بڕیاره‌كه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی یاسایی نییه، كه كوردستان24 بووبێته هۆی دووبه‌ره‌كی، ئێمه پێمانوایه ئه‌م بڕیاره، بڕیارێكی سیاسییه، ته‌نانه‌ت به ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره شه‌رمه‌زاركراون.
ئازاد حه‌مه‌ده‌مین ئاشكرای كرد، ئیداره‌ی په‌یه‌ده له‌ژێر هه‌ژموونی په‌كه‌كه‌ن و بڕیاره‌كانیان له‌ژێر ئه‌جێندای په‌كه‌كه‌یه و هه‌موو كایه‌كانی رۆژنامه‌گه‌ری له رۆژئاوا فشاری خراوه‌ته سه‌ر و ئیداره‌ی په‌یه‌ده ناچار كراون ئه‌و بڕیاره بده‌ن.
ئاشكراشی كرد، كاری میدیایی ناشیرین كراوه و بابه‌تی میدیایی كراوه‌ته كه‌ره‌سته‌ی سیاسی، كه به‌پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش ئه‌مه پیشه‌یی نییه، بۆیه پێمانوایه بڕیاری داخستنی نووسینگه‌كانی كوردستان24 له قه‌ندیله‌وه ده‌درێت نه‌وه‌ك له قامشلۆ.
نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان روونیكرده‌وه، ئێمه له یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتندا گوتوومانه، له رۆژئاوا به‌پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كاری رۆژنامه‌گه‌ریی ئازاد رێی پێبدرێت، هه‌رچه‌نده ئه‌مه خه‌تای ئه‌و یه‌كێتییه رۆژنامه‌نووسانه نییه، له راستیدا هه‌موو ئه‌و بڕیارانه به شێوه‌یه‌كی سیاسی ده‌درێن، ئه‌وان داوایان لێكردنی هاریكاریان بین، جگه له درووستكردنی فیدراسیۆنێكی نیشتمانی رۆژنامه‌نووسان له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و یه‌كێتییه ببێته ئه‌ندام له فیدراسیۆنی رۆژنامه‌نووسانی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڵام سه‌ركرده‌كانی په‌یه‌ده ده‌ستوه‌ردان له كایه‌كانی رۆژنامه‌گه‌ریی ده‌كه‌ن له رۆژئاوا.
ئازاد حه‌مه‌ده‌مین، جه‌ختی كرده‌وه، به شایه‌تی زۆر رۆژنامه‌نووسان، به‌تایبه‌تی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی له رۆژئاوان و ئه‌وانه‌شی له ده‌ره‌وه‌ن، كوردستان24 زۆر به پیشه‌ییانه رووماڵی رووداوه‌كانی رۆژئاوای كوردستانی كردووه، مه‌به‌ست له داخستنی نووسینگه‌كانی كوردستان24 ته‌نیا رێگریكردنه له گه‌یاندنی زانیاری، تا ئه‌وه‌ی له رۆژئاوای كوردستان ده‌گوزه‌رێت، بشاردرێته‌وه و جیهان لێ به‌ئاگا نه‌بێت، به تابیه‌تیش خه‌ڵكی كوردستان.
د.ی