نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى ئوردن ده‌كات

نێچیرڤان بارزانی و شا عه‌بدوڵڵا پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئوردن تاوتوێ دەکەن
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان

K24 – هەولێر

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی عه‌ممان دەکات و لەگەڵ شا عه‌بدوڵڵا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئوردن و هه‌رێمى كوردستان لە بواره‌كانى هاريكاریی نێوان هه‌ردوولا و دۆخی ناوچەکە بە گشتی تاوتوێ دەکەن.

بەگوێرەی ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێم، سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ 23/6/2021 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌گاته‌ عه‌ممان و له‌گه‌ڵ خاوه‌نشكۆ شا عه‌بدوڵڵاى دووه‌م، شاى شانشينى ئوردنيى هاشمى، كۆده‌بێته‌وه‌.

نێچيرڤان بارزانى و شا عه‌بدوڵڵا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئوردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و عێراق، بواره‌كانى هاريكاریی نێوان هه‌ردوولا و دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی ناوچه‌که‌، تاوتوێ ده‌كه‌ن.