به ڤیدیۆ... له رۆژێكی، وه‌ك ئه‌مڕۆدا، شه‌یتانه‌كان ئاهه‌نگ ده‌گێرن و ماڵی ئه‌ڵمانییه‌كانیش وێران ده‌بێت
له رۆژێكی، وه‌ك ئه‌مڕۆدا، له یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ، له وه‌رزی 1998 بۆ 1999 یاریی كۆتایی له نیوان مانچێسته‌ر یونایتد و بایرن میونشن به‌ریوه‌چوو،
یارییه‌كه له یاریگای كامپ ن‌و، به ئاماده‌بوونی زیاتر له 85 هه‌زار هانده‌ر یاریی كۆتایی به‌ریوه‌چوو.
یارییه‌كی ئاگرین بوو هانده‌رانی ئه‌و دوو یانه‌یه ئاوه‌تخوازی به‌ده‌ستهینانی نازناوه‌كه بوون.
له تایمی یه‌كه‌می یارییه‌كه بایرن میونشن به گۆڵیك له رێگای ماریۆ باسله‌ر له خوله‌كی 6 گۆڵی یه‌كه‌م تۆمار ده‌كات، تایمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه به كۆتا دێت، به‌ڵام له تایمی دووه‌م به‌ر له ته‌واوبوونی یارییه‌كه دوایی دوو گۆڕانكاری بۆ شه‌یتانه‌سووره‌كان، مانیۆ له ڕیگای (شێرنگهام) له خوله‌كی91 له كاتی زیادكراو گۆڵی به‌رامبه‌ربوون تۆمار ده‌كاته‌وه.
دوو خوله‌ك دواتر له گۆڕانكاریی دووه‌م سۆلسكایه‌ر، به تۆماركدرنی گۆڵی دووه‌م له خوله‌كی 93 به جاریك ماڵی یانه ئه‌ڵمانیاییه‌كه وێران ده‌كات.
به تۆماركدنی گۆڵی دووه‌م مانی‌و ده‌كاته خاوه‌نی نازناوه‌كه‌و شمایكل و هاوریكانی له كامپ ن‌و ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن ده‌گێرن.
ناوبژیوانی به‌ناوبانگی ئیتاڵی (كۆلینا)، یارییه‌كه به‌ڕێوه ده‌بڕد و (سیر ئه‌لێكس فێرگسون) له‌و ساته‌وه لای یانه ئینگلیزه‌كه خۆشه‌ویست بوو، ئۆتمار هێلزفێلدیش به‌دبه‌ختی بووه به‌شی پیاوه ئه‌ڵمانیه‌كه و راهێنه‌ریی یاڤارییه‌كان.