سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان- سووریا: بڕیاری داخستنی نووسینگه‌كانی كوردستان24 شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین
K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د حه‌سكۆ، ئه‌ندامی ئەنجوومەنی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان- سووریا، به كوردستان24ی راگه‌یاند، بڕیاری داخستنی نووسینگه‌كانی كوردستان24 له‌لایه‌ن ئیداره‌ی په‌یه‌ده شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و ئه‌و كاره‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و بانگه‌شه‌یان ناگونجێت، كه باسی ئازادی و دیموكراتی ده‌كه‌ن. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، داوا ده‌كه‌ین ئه‌و بڕیاره‌یان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوردستان24 له رۆژئاوای كوردستان پیشه‌ییانه كاری كردووه.
محه‌مه‌د حه‌سكۆ گوتی: "بڕیاری داخستنی نووسینگه‌كانی كوردستان24 شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، ئه‌م بڕیاره گونجاو نییه له‌گه‌ڵ ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی ئیداره‌ی خۆسه‌ری ده‌یكات له رۆژئاوای كوردستان".
گوتیشی: "ئه‌م سه‌رده‌مه، سه‌رده‌می میدیایه، بۆ هه‌ر رووداو و پرسێك پێویستمان به میدیا هه‌یه، ئه‌وه‌ی جێی ده‌ستخۆشییه، كه‌ناڵی كوردستان24 به شێوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه رووماڵی پرسه‌كانی رۆژئاوای كوردستانی كردووه".
محه‌مه‌د حه‌سكۆ ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئێمه وه‌كو سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان- سووریا داوا له كاربه‌ده‌ستانی ئیداره‌ی خۆسه‌ر ده‌كه‌ین، ئه‌و بڕیاره‌یان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نووسینگه‌كانی كوردستان24 هیچ پێشێلكارییه‌كیان نه‌كردووه و به پێچه‌وانه‌وه، پیشییانه رووماڵی رووداوه‌كانی رۆژئاوای كوردستانیان كردووه و زانیارییه‌كانیان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌م بڕیاره‌ی ئیداره‌ی خۆسه‌ری له‌گه‌ڵ بانگه‌شه‌كه‌یان ناگونجێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مافی هه‌موو كوردێكه له رۆژئاوای كوردستان كاری میدیایی خۆی بكات و زانیارییه‌كان بڵاوبكاته‌وه و راستییه‌كان به خه‌ڵكی كوردستان بگه‌یه‌نن.
د.ی