ده‌ستگیركردنی 10 بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر راگه‌یه‌ندرا
K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركردنی 10 كه‌س به تۆمه‌تی بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی زیاتر له 23 كیلۆ و نیو مادده‌ی هۆشبه‌ر و ده‌یان هه‌زار شیت حه‌بی هۆشبه‌ر و ده‌رمانی قه‌ده‌غه‌كراودا راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان رایگه‌یاند، له سێ چالاكی جیاوازدا توانییان 10 تۆمه‌تبار و بڕی 23 كیلۆ و 525 گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر و 37 هه‌زار و 772 شیت حه‌بی هۆشبه‌ردا بگرن.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه دراوه، ئه‌مڕۆ 22ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021، له چالاكییه‌كدا باندێكی 7 كه‌سیی بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یانه‌وه ده‌ستگیركراون، كه ژماره‌یه‌كیان بازرگانی گه‌وره‌ن، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بڕێكی زۆری مادده هۆشبه‌ره‌كان له جۆره‌كانی:
1- بڕی 4 كیلۆ و 535 گرام مادده‌ی كریستاڵ.
2- بڕی 3 كیلۆ و 500 گرام مادده‌ی هێرۆیین.
3- بڕی 2 كیلۆ و 700 گرام مادده‌ی حه‌شیش.
4- بڕی یه‌ك كیلۆ و 790 گرام مادده‌ی جامایكا.
5- بڕی 37 هه‌زار و 772 شیت حه‌بی هۆشبه‌ر له جۆره‌كانی (ترامادۆڵ، سۆمادریل، میتادۆن).
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان راشیگه‌یاند، له چالاكییه‌كی دیكه‌دا، كه له رۆژی 20ی ئه‌م مانگه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌رانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سۆرانه‌وه ئه‌نجامدرا، توانرا 3 تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكرێن و ده‌ستیش به‌سه‌ر 6 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری هێرۆییندا بگیرێت، كه له‌ناو جه‌گی ئۆتۆمبیلی گه‌وره‌دا شاردبوویانه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، له چالاكییه‌كی دیكه‌دا هه‌ر له رۆژی 20ی ئه‌م مانگه، كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر توانییان ده‌ست به‌سه‌ر بڕی 5 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری تلیاكدا بگرن، كه له‌ناو رایه‌خ و چه‌ند بلاجكتۆرێكدا شاردبوویانه‌وه و ده‌یانویست له رێگه‌ی كۆمپانیایه‌كی گواستنه‌وه ره‌وانه‌ی وڵاتی به‌ریتانیا بكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌كان جه‌ختیشیكرده‌وه، هه‌موو تۆمه‌تباره‌كان له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه دانیان به تاوانه‌كانیاندا ناوه و به‌پێی مادده‌ی 25ی یاسای مادده هۆشبه‌ره‌كان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆكراوه‌ته‌وه.
H.B