ریال مه‌درید تۆنی كروس به پۆگبا ده‌گۆڕێته‌وه
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ری Goalـی ئینگلیزی‌دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، یانه‌ی ریال مه‌درید له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی داهاتوو ئاماده‌كاری بۆ گۆڕینه‌وه‌ی تۆنی كروس له به‌رانبه‌ر پۆڵ پۆگبای فره‌نسی ده‌كات.
تۆنی كروس له‌وه‌ته‌ی هاتۆته یانه‌ی ریال مه‌درید هێشتا ئه‌و ئاسته‌ی پێشكه‌ش نه‌كردووه كه پێشتر له‌گه‌ڵ یانه‌ی بایرن میونشنی پێشووی و هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌بینرا، چه‌ندان جاریش رۆژنامه‌كانی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید باسیان له فرۆشتنی ئه‌و یاریزانه كردووه، له‌م نێوه‌نده‌یشدا تیپه شاهانه‌كه ده‌یه‌وێت سوود له بارودۆخی ئێستای پۆگبا وه‌ربگرێت كه داوای له ئیداره‌ی یانه‌ی یوڤێنتۆس كردووه درێژ كردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ دوابخه‌ن.