په‌یامنێرانی بێ‌سنوور: ئیدانه‌ی داخستنی نووسینگه‌كانی كوردستان24 له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌كه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
سابرینا بنوی ،بەرپرسی بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە رێکخراوی پەیامنێرانی بێ‌سنوور لە پاریسەوە بۆ كوردستان24 دواو و ئیدانه‌ی داخستنی نووسینگه‌كانی كوردستان24ی له رۆژئاوای كوردستان كرد و گوتی: پێویسته ده‌سه‌ڵاتدارانی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا رێز له ئازادی بیروڕا و كاری میدیایی بگرن.
سابرینا گوتیشی: له راستیدا ئێمه به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و داخستنه ده‌كه‌ین. پێویسته ده‌سه‌ڵاته‌كان له هه‌ر شوێنێكی جیهان بن، رێگه به ئازادی میدیا بده‌ن، به بێ هیچ سنوور دانانێك، هیچ هۆكارێكی ماقووڵ و بڕواپێكه‌ر نییه بۆ ئه‌وه‌ی ئۆفیسی كوردستان24 له رۆژئاوا دابخرێت. ئێمه ده‌زانین هۆكاری سیاسی له پشتی ئه‌و داخستنه‌وه‌یه. چونكه ئه‌و بیانوانه‌ی كه خراونه‌ته‌ڕوو وه‌ك پێویست نین، له راستیدا هیچ هۆكارێك نییه بۆ داخستنی هیچ میدیاییه‌ك، كه به‌رپرسانه خه‌ریكی گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیارییه‌كانه. ئه‌وان چه‌ندین جاری دیكه ئه‌م كاره‌یان كردووه، له مانگی ئابی 2019 بێ ئه‌وه‌ی هیچ هۆكارێكی گونجاو هه‌بێت، ئۆفیسی كوردستان24یان داخست، ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه بڕیاری وا ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: وه‌كو ئه‌وه‌ی ئاماژه‌مان پێدا، له باكووری سووریا، له راستیدا شه‌ش رۆژ پێش ئێستا هێزه‌كانی ئاسایش چه‌ندین رۆژنامه‌نووسیان له‌وێ ده‌ستگیركرد، هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كردن. له‌سه‌ر ئه‌و كاره میدیاییه‌ی ئه‌نجامیان ده‌دا. راستی ئه‌و ره‌فتاره‌ی ئاسایشی كورده‌كان رێگه‌گرتنه له ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له‌و ناوچه‌یه. ئه‌گه‌ر ئه‌وان ببنه دامه‌زراوه‌یه‌كی دیموكراتی وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن "ئێمه دیموكراسین" له راستیدا ره‌گه‌زێكی سه‌ره‌كی به دیموكراتی بوون، پاراستنی ئازادی رۆژنامه‌نووسییه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌وان ئیدانه‌ی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن و گوتی: ئێمه سه‌ره‌تا سه‌ركۆنه‌مان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بزانێت ئه‌مه پێشێلكارییه‌كی زه‌قه به‌رامبه‌ر به ئازادی میدیایی، بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت، له‌و ناوچه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت، ئازادی میدیایی له‌بار نییه. ئه‌وان كه ده‌ڵێن، دیموكراتین، پێویسته ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن. داخستنی هه‌ر كه‌ناڵێكی میدیایی پێویستی به‌وه‌یه به‌ڵگه‌ی زۆر روون هه‌بێت. ئێمه له رووی فه‌رمیشه‌وه كاری پێویست له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه ده‌كه‌ین.