له میسر عێراقییه‌ك له رێگه‌ى هاوڕێیه‌كییه‌وه هاوژینه‌كه‌ى ئه‌تك ده‌كات و دواتریش ده‌یكوژێت
K24- هه‌ولێر:
دادگاى تاوانه‌كانى میسر، سزاى له سێداره‌دانى بۆ عێراقییه‌كى نیشته‌جێى وڵاتەکەی ده‌ركرد، به‌تاوانى پیلاندانان بۆ ئه‌تككردن و گرتنى وێنه‌ى ڤیدیۆیی هاوژینه‌كه‌ى، دواى ئه‌وه‌ى ئافره‌ته‌كه به‌رگرى له‌خۆی ده‌كات، ده‌یكوژن.
له رێگه‌ى دوو كه‌سه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى ببێته هه‌ڕه‌شه و لێى جیابێته‌وه و ژنێكى تر بێنێت، كه‌سێكى عێراقى به‌ناوى حوسێن موحه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا، له رێگه‌ى ئه‌حمه‌د ره‌زا شه‌حاتى هاوڕێیه‌كى، پیلانى ده‌ستدرێژى سێكسى بۆ سه‌ر هاوژینه‌كه‌ى داده‌ڕێژن، پاشان وێنه‌ی ڤیدیۆیشى تۆمار ده‌كه‌ن.
تاوانه‌كه له گوندى "میت عه‌نته‌ر" سه‌ر به پارێزگاى "ده‌هقه‌لی"، میسر رووی داوه، دواى ئه‌وه‌ى به‌رنامه‌ى ده‌ستدرێژى سێكسى و ئه‌تككردنى ئافره‌ته‌كه به‌ناوى ئیمان عادل له لایه‌ن "عاتڵ عه‌لى" ناوێك جێبه‌جێده‌كرێت، دواى به‌رگرییه‌كى زۆر له خۆی، ده‌یكوژن.
به گوێره‌ی زانیاری میدیای میسر، مێرده‌كه‌ى ئیمان عادل، دانى به‌تاوانه‌كه‌دا ناوه، كه عاتڵ عه‌لی راسپاردووه تاوه‌كو ده‌ستدرێژى سێكسى بكاته سه‌ر هاوژینه‌كه‌ی و دواتریش وێنه‌ى ڤیدیۆیی بگرێت، بۆ ئه‌وه‌ى به ئاسانى لێى جیابێته‌وه و هیچ مافێكى نه‌كه‌وێت و دواتر ژنێكى تر بێنێت، كه په‌یوه‌ندى خۆشه‌ویستى له‌گه‌ڵ هه‌بووه.
روونیشیكرده‌وه، مێردى تاوانلێكراو، رێگه‌ى به عاتڵ عه‌لى داوه به ئاسانى بچێته ناو ماڵه‌كه‌ى، تاوه‌كو تاوانه‌كه ئه‌نجامبدات، به‌ڵام هاوژینه‌كه‌ى به‌رگری له‌خۆی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى تاوانه‌كه‌ى ئاشكرا نه‌بێت عاتڵ ده‌یكوژێت.
ئه‌حمه‌د عادل، براى ئافره‌ته كوژراوه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، سه‌ره‌تا من رازى نه‌بووم ئه‌و خوشكه‌م بده‌م به حوسێن موحه‌مه‌د، زاواكه‌مان له رێگه‌ى چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كى دیاره‌وه داواى خوشكى ئێمه‌ى كردووه، دواجار ناچار پێمان‌دا.
ئیمان عادلى تاوانلێكراو دایكی یه‌ك منداڵى نۆ مانگانه و به‌هۆی ره‌فتارى مێرده‌كه‌یه‌وه به‌رده‌وام كێشه‌یان هه‌بووه و سه‌ره‌نجام له حوزه‌یرانی ساڵی رابردوودا، كوژراوه و ئه‌مساڵ دادگا بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ بكوژه‌كه ده‌ركردووه.
ك.ب