له ناوچه كوردستانییه‌كان لە رووی سیاسییەوە ئامادەکاری بۆ ھەڵبژاردن نەکراوە
K24 - هه‌ولێر:
دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی رایگه‌یاند، ئامادەکارییە ھونەرییەکان بۆ ھەڵبژاردن دەستیانپێکردووە، بەڵام لە رووی سیاسییەوە ئامادەکاری بۆ ھەڵبژاردن نەکراوە، بە تایبەت لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان. ئەمە لە کاتێکدایە سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەکاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمەریکا داوای‌کرد ئامادەکاری تەواو بکرێت بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد.
بەرەو وادەی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دەڕۆین، کۆمیسیۆنیش لە ئامادەکارییەکان بەردەوامە، لایەنە سیاسییەکان داوا لەکۆمیسیۆن دەکەن ھەموو ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختە تەواو بکات، ئەگەر نا بەبێ ئامادەکارییەکان ھەڵبژاردنەکان پاک نابن دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی‌یش رایدەگەیەنێت لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان بارودۆخ بۆ ھەڵبژاردن لەبارنیە.
کاوە گەردی، کارگێڕی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی گوتی: "كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن له عێراق، له رووی هونه‌رییه‌وه ئاماده‌كاری كردووه، به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی پێشتر دایڕشتووه، هه‌نگاو به هه‌نگاو ئاماده‌كارییه‌كان كراون، به‌ڵام ئه‌گه‌ری له رووی سیاسییه‌وه سه‌یری ره‌وشه‌كه بكه‌ین، به تایبه‌تی بۆ ئێمه كورد له ناوچه كوردستانییه‌كان، ئه‌وا تا ئێستا ره‌وشه‌كه ئارام نه‌بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش گرفت و كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌بێت".
بۆ ھەڵبژاردنێکی پاک پێویستە لە رووی سیاسی و ئەمنییەوە دۆخەکە بۆ ھەڵبژاردن ئامادەبکرێت، دواتر ئامادەکارییە تەکنیکییەکان بۆ ھەڵبژاردن ده‌كرێت، بۆ ئەوەی ھەڵبژاردنێکی پاک بەڕێوەبچێت، دەبێت ھەموو ھاوبەشەکان ھاوکاری یەکتربن و لە ھەمووی گرنگتر رێگری بکرێت لە دەستکاریکردنی ئەنجامەکان لە رێگەی ئەلیکترۆنییه‌وه.
ئارام نەجمەدین، شارەزای بواری ھەڵبژاردن گوتی: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه ئه‌لیكترۆنییه، بۆیه ئه‌گه‌ری ده‌ستوه‌ردانی ئه‌لیكترۆنی هه‌یه، نه‌وه‌ك له بنكه‌كانی ده‌نگدان، یان ساخته‌كارییه كلاسییه‌كه‌ی هه‌یه و باو بووه، بۆیه پێویسته كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن رێگری له‌و ده‌ستوه‌ردان و ئه‌و هێرشه ئه‌لیكترۆنییانه بكات و به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن بپارێزێت و هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كان بچووڵه‌بكرێنه‌وه".
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەکاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵوێزی ئەمەریکا لە عێراق داوای کرد، ھەموو ئامادەکاریەک بکرێت بۆ ئەوەی ھەڵبژاردنێکی پاک بەڕێوەبچێت، ھۆشداریش دەدرێت کە ئەگەر ھەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوەنەچێت و ھاوشێوەی ھەڵبژاردنەکەی پێشوو بێت، ئەوا دۆخی عێراق زیاتر پشێوی تێدەکەوێت، ئەگەر ھەیە بەرەو شەڕی ناوخۆیی بڕوات.
د.ی