وەزارەتی کارەبا تەواوبوونی پڕۆژەیەکی دیکەی راگەیاند

پڕۆژەکە بە بڕی زیاتر لە دوو ملیار دۆلار جێبەجێکراوە
کاتی کارکردن لە پڕۆژەکە
کاتی کارکردن لە پڕۆژەکە

K24 – هەولێر

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەواوبوونی پڕۆژەیەکی دیکەی لە دەڤەری گەرمیان راگەیاند.

وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، كارەكانی پڕۆژەی گۆڕینی تەلی تاوەرەكانی (132kv)كەلار- حەسیرە و حەسیرە - سەرقەڵا كۆتایی پێهات.

روونکراوەتەوە، پڕۆژەکە بەدرێژایی (29)كیلۆمەتر و بەبڕی (2.211.730) دۆلار جێبەجێ کراوە، کە لە گۆڕینی تەلی تاوەرەكانی (132kv) لە (DClark) بۆ (DClark HTLS)لەنێوان كەلار و وێستگەی (165)مێگاواتی گەرمیان لە حەسیرە و حەسیرە - سەرقەڵا پێکھاتووە.

وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەشکردووە، بودجەی پڕۆژەکە لەلایەن كۆمپانیای ئەگریكۆی بەریتانییەوە دابینكراوە.