سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نه‌رویژ لە عێراق دەکات

لەدیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و دوا پێشهاتەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە و هەڕەشەی تیرۆر تاوتوێ کرا
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی پێشوازی له‌ "تۆنی ئالێرز" باڵیۆزی نه‌رویژ لە عێراق کرد
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی پێشوازی له‌ "تۆنی ئالێرز" باڵیۆزی نه‌رویژ لە عێراق کرد

K24 - هه‌ولێر:

سەرۆک مەسعود بارزانی ئه‌مڕۆ چوارشەممە 23ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021 لە سەلاحەدین پێشوازی لە خاتوو "تۆنی ئالێرز" باڵیۆزی نه‌رویژ لە عێراق کرد.

لەدیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و دوا پێشهاتەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە و هەڕەشەی تیرۆر تاوتوێ کرا و رۆشنایی خرایە سەر هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و كێشه‌كانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی عێراق.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی ناوەندەکانی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هەروەها یەکخستن و چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئیجابی وەسفکرا.

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی نه‌رویژ تەوەرێکی دیكه‌ی ئەو دیدارە بوو و سەرۆک بارزانی سوپاسی رۆڵ و کاریگەری نه‌رویژی کرد لە یارمەتیدانی ئاوارەکان و کاروباری خێرخوازی و بەشداربوون لە هاوپەیمانیتی نێودەوڵەتی شەڕی دژی داعش.

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نه‌رویژ لە عێراق دەکات
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نه‌رویژ لە عێراق دەکات