وه‌زیری به‌رگرى رووسیا هۆشداری دەدات

K24 - هه‌ولێر:
سێرگی شۆیگو، وه‌زیری به‌رگری رووسیا، هۆشداریدا و رایگه‌یاند، ره‌وشى جیهان له سه‌رده‌مى جه‌نگى سارد مه‌ترسیدارتره، پێویسته ده‌ست له‌ناكۆكییه‌كان هه‌ڵبگرین.
وه‌زیری به‌رگری رووسیا، له چوارچێوه‌ى كۆنگره‌ى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى، كه له مۆسكۆ به‌ڕێوه ده‌چێت، راشیگه‌یاند، ئه‌و ناكۆكیانه، ده‌بێته هۆی دروستبوونى هاوپه‌یمانى تازه‌ى دیكه له جیهان، هه‌روه‌ها ده‌بێته بڵاوبوونه‌وه‌ى زیاتری په‌رته‌وازه‌یی و رۆحییه‌تى دوژمنكاری له‌نێوانى وڵاتان، پرسی تیرۆر، وه‌ك قه‌یرانێكى جیهانى بۆته ئه‌رك، كه به‌ره‌نگارى ببنه‌وه.
سێرگی شۆیگو، ره‌خنه‌ى توندى له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی "ناتۆ" گرت روونیكرده‌وه، ناتۆ شێوه‌ى نێوده‌وڵه‌تى خۆی له‌ده‌ستداوه، كۆبوونه‌وه‌كه‌یان شێوه‌یه‌كى سه‌ربازىی له‌خۆگرتووه، بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ى پێشكه‌وتنه‌كانى چین و هه‌روه‌ها به‌كار هێنانى هێزو شێوازه‌كانى دیكه‌ى ئابڵووقه‌ى ئابوورى و هێرشى میدیایی بۆ ونكردنى راستییه‌كان.
گوتیشى: "ئه‌و بارودۆخه‌ى له ئه‌وروپا بوونى هه‌یه، ئه‌گه‌رى ته‌قینه‌وه‌ى لێده‌كرێت، ئه‌گه‌ر بێت چاره‌سه‌ری ناكۆكییه‌كان نه‌كرێت، هۆشداریشدا، ره‌نگه له ساڵانى داهاتوودا رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سه‌ربازى له كیشوه‌ری پیر دروست ببێت، به‌هۆی ئه‌و پشتگیرییه داراییه زۆره‌ى له خه‌رجییه‌كانى ناتۆ ده‌كرێت".
وه‌زیری به‌رگرى رووسیا ئاشكرایكرد، وڵاته‌كه‌ى چه‌ندین پێشنیازى خستووەته به‌رده‌م جیهان، بۆ ئه‌وه‌ى له خاڵه‌كانى ته‌ماس، مه‌شقى سه‌ربازى ئه‌نجام نه‌درێت، هه‌ندێ وڵاتانى ئه‌وروپاش ده‌ست هه‌ڵبگرن له كێشه دروستكردن بۆ مۆسكۆ، جه‌ختیشى كرده‌وه سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌ى نێوان بایدن و پوتن، گوتی: ئه‌م كۆبوونه‌وانه پێویسته به‌رده‌وامى هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان كۆتایی پێبێت.
ده‌رباره‌ى ئه‌فغانستان، وه‌زیری به‌رگرى رووسیا روونیشيكرده‌وه: په‌یمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى، له‌ماوه‌ى 20ساڵ مانه‌وه‌ى له ئه‌فغانستان، نه‌یهێشتووه ده‌وڵه‌تێكى مه‌ده‌نى تێدا دروست ببێت.
به‌مشێوه جیهان به‌ره‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسیدار هه‌نگاو ده‌نێت، كه مه‌ترسیدارتره له سه‌رده‌مى جه‌نگى سارد له‌ناوچه‌كه، پسپۆڕانى جه‌نگیش له جیهان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه، جه‌نگ كاره‌سات و ماڵوێرانى بۆ مرۆڤایه‌تى دروست ده‌كات.
ك.ب