گرافیک... وەرگرتنی گەنمی جوتیاران

هەشت سایلۆ لە هەرێمی کوردستان هەن
گرافیک... وەرگرتنی گەنمی جوتیاران
گرافیک... وەرگرتنی گەنمی جوتیاران

K24 – هەولێر

لە هەرێمی کوردستان 8 سایلۆ هەن، کە ساڵانە گەنمی جوتیاران وەردەگرنەوە، دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی بە بازاڕکردنی بۆ یەکەمجار ئەمساڵ گەنمی جوتیاران لەناوخۆی کوردستان وەردەگیرێت.

حکومەتی عێراق بڕیاریداوە ئەمساڵ 375 هەزار تۆن گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرێتەوە.

لە هەرێمی کودستان 8 سایلۆ و دوو بنکە هەن، یەک سایلۆ لە هەولێر، لە سنووری پارێزگای سلێمانی چوار سایلۆ هەن کە بریتین لە: رانیە، پیرەمەگرون، سەیدسادق، چەمچەماڵ، هەروەها لە پارێزگای دهۆک سێ سایلۆ هەن زاخۆ، فایدە، شێخان.

ئەمساڵ گەنمی جوتیاران بەم نرخانە وەردەگیرێت:.

یەک تۆن گەنمی نمرە یەک 560 هەزار دینار

یەک تۆن گەنمی نمرە دوو 480 هەزار دینار

یەک تۆن گەنمی نمرە سێ 420 هەزار دینار

بڕیارە دوای جێبەجێکردنی بودجەی عێراق بڕی 50 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک خەرج بکرێت.