حكومه‌تی هه‌رێم داوا له وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌كات ماوەی پێدانی قیستی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون درێژبکرێتەوە
K24 - هه‌ولێر:
دابەزینی بەھای دینار بەرامبەر دۆلار بەگشتی کاریگەری لەسەر بازاڕ هەبووه، بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی بەقیست یەکەی نیشتەجێبوونیان کڕیووه، دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان بە بڕیارێک داوای لە وەبەرھێنەران کرد، رەچاوی دۆخی دارایی ھاووڵاتیانی بکەن و ئەو بڕە جیاوازەی لە ئەنجامی دابەزاندنی بەھای دینار بەرامبەر دۆلار ھەیە، وەکو پاشەکەوت بخرێتەسەر قیستەکانیان و ماوەی پێدانی قیستەکانیان بۆ درێژ بکرێتەوە، بەشێکی زۆر له وەبەرهێنەران پابەندی بڕیارەکە بوونە و بەشێکیش جێبەجێی ناکەن.
لەم چەند ساڵە دواییدا ژمارەیەک پڕۆژەی نیشتەجێبوون بەقیستی درێژخایەن لەلایەن حکومەتەوە مۆڵەتیان پێدراوە، هاووڵاتیان و فەرمانبەران تا رادەکی زۆر لە پڕۆژەکان سوودمەندبوون، بەڵام لەگەڵ دابەزاندنی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار، ئەو کەسانەی یەکەکانیان بە قیست کڕیوە، وەکو خۆیان دەڵێن زیانیان بەرکەوتووە، دەستەی وەبەرهێنانیش بە بڕیارێک داوای لە وەبەرھێنەرانی ھەرێمی کوردستان کردووە، رەچاوی دۆخی دارایی ھاووڵاتیان بکەن.
سامان عارەب، بەڕێوبەری دەستەی وەبەرھێنانی ھەولێر گوتی: "به نووسراوی فه‌رمی ئاگاداری سه‌رجه‌م وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانمان كردووه‌ته‌وه، كه وه‌به‌رهێنه‌ران ره‌چاوی باری دارایی هاووڵاتیان بكه‌ن، كه به‌های دۆلار هه‌مان ئه‌و نرخه بێت كه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌سه‌ر كراوه، هاووڵاتیانیش ده‌توانن سه‌ردانی وه‌به‌رهێنه‌ران بكه‌ن، تا له‌و بڕیاره سوودمه‌ن بن".
بەگوێرەی بڕیارەکەی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان، پێویستە خاوەن پڕۆژەکان بەهای دۆلار بە 120 تا 130 هەزار دینار بۆ خاوەن یەکەکان هەژمار بکەن، زۆربەی خاوەن پڕۆژەکان، پابەندی بڕیارەکە بوونە و ئاسانکارییان بۆ ھاووڵاتیان کردووە.
سەردار قادر، كه وەبەرھێنەرێنه‌رێكی هه‌رێمی كوردستانه گوتی: "پشتیوانییه‌كی ته‌واوی ئه‌و بڕیارانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، ئاسانكاریش بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه ده‌كه‌ین، كه قستیان له‌لایه و ره‌چاوی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار ده‌كه‌ین".
بڕیارەکە لە سەرەتای مانگی ئایاری ئەمساڵ دەرچووە و بۆ گشت بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەبەر‌هێنان نێردراوە، لە بڕیارەکەدا هاتووە، ئەو بڕە جیاوازەی لە ئەنجامی دابەزاندنی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار هەیە، وەکو پاشەکەوت بخرێتەسەر قیستەکانیان و ماوەی پێدانی قیستەکانیان بۆ درێژ بکرێتەوە.
ماوەی چەند ساڵێکە، دەستەی وەبەرھێنان لە رێگای بڕیارەکانیەوە، شێوازی کڕینی یەکەکانی نیشتەجێبوونی بە قیستی دریژەخایەن راگەیاندووە، ئەمەش لە بەرژەوەندی زۆربەی ھاووڵاتیان و مووچەخۆراندا بووە.
د.ی