ته‌ندروستى عێراق له باره‌ی حاڵه‌تی "به‌رخۆركه‌وتن" رێنمایی هاووڵاتیان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق، له رێگه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى چه‌ند رێنماییه‌ك، مه‌ترسییه‌كانى حاڵه‌تى "به‌رخۆركه‌وتن" له وه‌رزى گه‌رما روونكرده‌وه، كه به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای هاوین ده‌بێته هۆكارى مردنیش.
پله‌كانى گه‌رما له پارێزگاكانى عێراق، سه‌رووى 40 پله‌ى سیلیزی تێپه‌ڕاندووه، له‌مباره‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق، له‌م وه‌رزه‌ى گه‌رمادا هۆشداری دا، چوونه ده‌ره‌وه‌ی هاووڵاتیان له‌كاتی نیوه‌ڕۆدا مه‌ترسی حاڵه‌تى "به‌رخۆركه‌وتن"یان له‌سه‌ره و ئه‌گه‌ر فریاگوزارى سه‌ره‌تایی بۆ نه‌كرێت، ره‌نگه ببێته هۆی مردنى ئه‌و كه‌سه.
سه‌باره‌ت به نیشانه‌كانى حاڵه‌تى "به‌رخۆركه‌وتن"، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق بڵاویكرده‌وه، سه‌ره‌تا پله‌ى گه‌رمى له‌ش به‌رز ده‌بێته‌وه، پاشان له‌شى مرۆڤ سوور هه‌ڵده‌گه‌ڕێت، لێدانى دڵیشى خێراتر ده‌كات، هه‌روه‌ها له ده‌ستدانى هاوسه‌نگیش یه‌كێكه له نیشانه‌كانى "به‌رخۆركه‌وتن".
له رێنماییه‌كاندا هاتووه، ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كى خراپ تووشى "به‌رخۆركه‌وتن" بووبێت، له‌هۆش خۆی ده‌چێت، ره‌نگه دواجار ببێته هۆی مردنی ئه‌و كه‌سه‌ش.
بۆ خۆپارێزیكردن له‌و حاڵه‌ته، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق له رێنماییه‌كانیدا روونیكرده‌وه، پێویسته له‌كاتى چوونه ده‌ره‌وه‌دا ئاو و شله‌مه‌نى سارد زۆر به‌كاربهێنرێت، به پارچه‌یه‌ك قوماش سه‌رى مرۆڤ دابپۆشرێت، له‌گه‌ڵ گرنگیدان به جل و به‌رگیش، كه له پۆشاكى ته‌نك پێكهاتبێت.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق ئه‌مڕۆ رێنماییه‌كانى بڵاوكرده‌وه، له كاتێكدايه پله‌كانى گه‌رما له به‌غدا گه‌یشتووه‌ته 43 پله‌ی سیلیزی و چاوه‌ڕێش ده‌كرێت سبه‌ى بگاته 44 پله، له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانیش پله‌كانى گه‌رما 41 پله‌یه.
ك.ب