لە ساڵانی داهاتوو ملیۆنان مرۆڤ به‌هۆی وشكه ساڵى و په‌تاكان گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سته‌ى نێوده‌وڵه‌تى حكومى، تایبه‌ت به گۆڕ‌انى كه‌ش وهه‌واى جیهان رایگه‌یاند، لە ساڵانی داهاتوو، ملیۆنان مرۆڤ به‌هۆی وشكه ساڵى و په‌تا گۆڕاوه كوشنده‌كان، گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، هۆكاره‌كه‌شى بۆ ئه‌و گۆڕانكارییه ژینگه‌ییه‌ى به‌سه‌ر گۆى زه‌ویدا دروستبووه، دەگەڕێتەوە.
ساڵێك دواى بڵاوبوونه‌وه په‌تاى كۆرۆنا، ئەم پەتایە هه‌موو رێڕه‌وه‌كانى ژیانى گۆڕى، ده‌سته‌ى نێوده‌وڵه‌تى حكومى، تایبه‌ت به گۆڕ‌انى كه‌ش و هه‌واى جیهان، هۆشداری بڵاوكرده‌وه، له چه‌ندین ساڵى داهاتوو، به‌هۆی كه‌م خۆراكى و وشكه ساڵى و خراپبوونى ژینگه‌ی جیهان، ملیۆنان مرۆڤ له‌سه‌ر گۆى زه‌وى گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، هۆكاره‌كه‌شى زیادبوونى كاربۆن و پیسبوونى ژینگه‌یە، ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، منداڵ كه له دایك ده‌بێت، تاوه‌كو ده‌گاته 30 ساڵان، هه‌ڕه‌شه‌ى مردنى له‌سه‌ر دەبێت.
راپۆرته‌كه‌ى ده‌سته‌ى نێوده‌وڵه‌تى حكومى، تایبه‌ت به گۆڕ‌انى كه‌ش و هه‌واى جیهان، 4 هه‌زار لاپه‌ڕه‌یه، 700 توێژه‌ر ئاماده‌یان كردووه، باس له گۆڕانكارى ژینگه‌یی ده‌كەن، بڕیاریش وایه له ساڵى داهاتوو راپۆرته‌كه‌یان بڵاو بكه‌نه‌وه.
راپۆرتى ناوبراو، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، تاوه‌كو ساڵى 2050، ئه‌گه‌رى له‌ناوچوونى 80 ملیۆن مرۆڤ له‌ئارادایه، ئاشكراشیكردووه، به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاوى باران، ئه‌گه‌رى وشكبوونه‌وه‌ى 40% به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانى كیشوه‌رى ئه‌فریقا ده‌كرێت.
تیشكى خستووه‌ته سه‌ر نه‌مانى 4%ى به‌رهه‌مى گه‌نم و جۆى جیهان، بۆ ئه‌مه نرخى خۆراك له ته‌واوى جیهان به‌رز ده‌بێته‌وه، به‌هۆی ئه‌مه‌ش، 183 ملیۆن مرۆڤ له ته‌واوى جیهاندا، تووشى برسێتى درێژخایه‌ن ده‌بنه‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: 10 ملیۆن منداڵ، له كیشوه‌ره‌كانى ئاسیا و ئه‌فریقا، تووشى به‌دخۆراكى ده‌بنه‌وه، ئه‌م دۆخه‌ش تاوه‌كو 2050 به‌رده‌وامى ده‌بێت، تاوه‌كو ئه‌و ساڵه‌ش، 140 ملیۆن مرۆڤ له كیشوه‌ره‌كانى ئاسیا و ئه‌فریقا ئاواره‌ى ناوچه جیاوازه‌كانی جیهان ده‌بن، جیا له بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشییه‌كانى مه‌لاریا و جۆره جیاوازه‌كانى "تا" و بڵاوبوونه‌وه‌ى مێشووله‌ى جیاواز و ڤایرۆسى زیكا.
هه‌روه‌ها هاتووه، به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانى مه‌لاریا، ملیۆنان منداڵ، به‌هۆی نه‌خۆشی سكچوونه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
ک.ب
سەرچاوە: الحرة