ترامپ ده‌بێته كاندیدی سه‌ره‌كی كۆمارییه‌كان
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد ترامپ، پاڵێوراوی كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌ڵبژاردنی 2016، له هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی حزبه‌كه‌یدا، ده‌نگی پێویستی نوێنه‌رانی به‌ده‌ستهێنا، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته كاندیدی سه‌ره‌كی ئه‌و حزبه بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا.
هه‌رچه‌نده پێشتر له هه‌ڵبژاردنه به‌راییه‌كاندا، سه‌رجه‌م پاڵێوراوان و كێبڕكارانی كۆمارییه‌كان، كشانه‌وه‌ی خۆیان راگه‌یاندبوو، دۆناڵد ترامپ به ته‌نها له كێبڕكێكه‌دا مابووه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده به‌س نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی ببێته كاندیدی سه‌ره‌كی كۆمارییه‌كان و پێویستی به ده‌نگی 1237 ده‌نگده‌ری پارته‌كه‌ی هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی ببێته كاندیدی سه‌ره‌كی و له ئێستاشدا ده‌نگی 1238 ده‌نگده‌ری به‌ده‌ستهێنا.
بڕیاره هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا، له 8ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت و له ئێستاشدا ترامپ وه‌ك كاندیدی سه‌ره‌كی كۆمارییه‌كان یه‌كلابووه‌ته‌وه و دیموكراته‌كانی پێده‌چێت هیلاری كلینتۆن بێت و ئه‌و دووانه‌ی ركابه‌ری له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن.