ئوسترالیا.. به تۆمه‌تی پلاندانان بۆ كاری تیرۆریستی كه‌سێك ده‌ستگیركرا
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی ئوسترالیا له شاری سیدنی، دوو كه‌سی به تۆمه‌تی پلاندانان بۆ كاری تیرۆریستی ده‌ستگیركرد، كه به نیازبوونه داموده‌زگا حكوومییه‌كان بكه‌نه ئامانج.
پۆلیسی ئوسترالیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا روونیكرده‌وه، كه‌سێكی ته‌مه‌نی 24 ساڵان، به تۆمه‌تی پلاندانان بۆ ئه‌نجامدانی كاری تیرۆریستی له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا ده‌ستگیركرا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "یه‌كه‌ی دژه تیرۆر سیدنی، له ناوچه‌ی به‌نكستاون، له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار كه به پلاندان بۆ ئه‌نجامدانی كاری تیرۆریستی تۆمه‌تباركراون، كه‌سێك ده‌ستگیركراوه".
پۆلیسی ئه‌و وڵاته تا ئێستا زیاتر له 14 كه‌سی له چوارچێوه‌ی لیكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستگیركردووه، به گوێره‌ی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی زۆره بۆ وڵاتێكی وه‌ك ئوسترالیا.
تۆڕی هه‌واڵی "ئی بی سی" ئوسترالی له سه‌رچاوه‌یه‌ك پۆلیسی ئه‌و وڵاته بڵاویكرده‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ی پۆلیس ده‌ستگیریكردووه، ئه‌ندامی گرووپێك بووه كه نیازی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستییان له ده‌زگا حكوومییه‌كان و به ئامانجگرتنی بنكه‌ی سه‌ربازی ده‌ریاییان هه‌بووه له سیدنی.