به‌ فه‌رمی ئیسپانیا به‌ كۆمه‌ڵێك ریكۆردی باش و خراپ گه‌یشته‌ قۆناخی 16

لویز ئێنریكی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا
لویز ئێنریكی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا

هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە دوایین یاری قۆناخی کۆمەڵەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا و لە کۆمەڵەی پێنجەم رووبەرووی هەڵبژاردەی سلۆڤاکیا بووەوە و توانی بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام یارییەکە بباتەوە و بلیتی قۆناخی شازدەشی مسۆگەر کرد و لەم قۆناخەش رووبەرووی هەڵبژاردەی کڕواتیا دەبێتەوە.

له‌ خوله‌كی نۆیه‌می یارییه‌كه‌، ناوبژیوان بە هاوکاری سیستەمی ڤار لێدانێکی سزای بۆ ئیسپانیا گرت، بەڵام مۆراتا نەیتوانی سزاکە گۆڵ بکات و لارۆخا لە دوایین ئەو پێنج لێدانە سزایانەی بۆیان گیراوە هەر پێنجیانی فەوتاندووە.

لە خولەکی 30 گۆڵپارێز سلۆڤاکیا گەڕانەوەی سزاکەی ئیسپانیەکانی قەرەبوو کردەوە و بە هەڵە گۆڵێکی لە خۆیان کرد و ئیسپانیەکانی بە گۆڵێک لە یارییەکە پێش خست، ئه‌مه‌ش هه‌شته‌مین گۆڵ بوو كه‌ له‌م وه‌رزه‌ی یۆرۆ هه‌ڵبژارده‌كان به‌ هه‌ڵه‌ له‌خۆیانی تۆمار ده‌كه‌ن.

پێشکۆتایی هاتنی نیوەی یەکەم لە کاتی زیاد کرا، ئێمریک لاپۆرتی بەرگریکار توانی گۆڵی دووەمیش بۆ لارۆخا بکات کە یەکەم گۆڵی بوو بە درێسی ئەو هەڵبژاردەیە.

نیوەی دووەمیش یاریزانانی ئیسپانی بوون باشتر دەستیان بە یارییەکە کرد و لە خولەکی 56 سارابیا توانی سێیەم گۆڵی یارییەکە بکات.

یارییەکە بەردەوام بوو و تاوەکو لە خولەکی 67 ئەمجارەیان فێران تۆرێس بوو توانی گۆڵی چوارەم بۆ خاوەن یاریگا بکات و هەڵبژاردەی میوانیشی بە یەکجاری بێ هیوا کرد.

دواجار لە خولەکی 71 یاریزانانی سلۆڤاکی بۆ دووەمجار لە یارییەکە گۆڵیان بە هەڵە لە خۆیان کرد کە پێنجەم گۆڵی ئیسپانیەکان بوو و یارییەکەش هەر بەم ئەنجامە کۆتایی هات.

بەم شێوەیە هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە کۆمەڵەی پێنجەم بە کۆکردنەوەی پێنج خاڵ سەرکەوت بۆ قۆناخی شازدە و 28ی ئەم مانگەش لەم قۆناخە رووبەرووی هەڵبژاردەی کڕواتیا دەبێتەوە.