هەزاران کەس بەهۆی لێکچوونی ناوەکان لە گرتووخانەکانی عێراقدان

"بەدواداچوون بۆ ئەم کەیسە دەکرێت"
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 – هەولێر

ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، هەزاران کەس بەهۆی لێکچوونی ناوەکان لە گرتووخانەکانی عێراقدان.

بەدر زەیادی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "هەزاران کەس بەهۆی لێکچوونی ناوەکان لە گرتووخانەکاندان".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هێزە ئەمنییەکان لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ بەدواداچوونی ئەم کەیسە، بە تایبەت لە پارێزگا رزگارکراوەکان".

لەلای خۆشییەوە، خالد محەنا گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق گوتی "بە پشت بەستن بە ناوی چواری و دایک و تەمەن، تۆمەتباران دەستگیر دەکرێن، بەڵام زۆرجار لێکچوون لە ناوەکان هەیە و وەزارەتەکەیان بەدواداچوون بۆ جۆرە کەیسانە دەکات".