حکومەتی عێراق: بڕیاری ناردنی 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دراوە

حەسەن نازم: تەنیا لایەنی تەکنیکی ماوە بۆ جێبەجێکردنی
دیناری عێراقی
دیناری عێراقی

K24 - بەغدا

لە لێدوانێکی تایبەت بۆ کوردستان24، حەسەن نازم گوتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، بڕیاری ناردنی 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان، لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە دراوە و تەنیا لایەنی تەکنیکی ماوە بۆ جێبەجێکردنی.

ئاماژەی بەەشدا، پارەکە وەک سولفە دەدرێت و دواتر لە بەشە بودجەی هەرێم دەبڕدرێت.

گوتەبێژی حکومەتی عێراق، گوتی: "بڕیارەکە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دراوە، تەنیا لایەنی تەکنیکی ماوە بۆ جێبەجێکردنی، رەچاوەی دۆخی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش کراوە، وەک دەزانین دۆخی فەرمانبەرانی هەرێم، لەبواری مووچەکانیان باش نییە، بۆیە لە ئەنجومەنی وەزیرانی بڕیاری ناردنی پارەکە دراوە و دەنگی لەسەردراوە، لایەنی تەکنیکی و جێبەجێکردنیش بەمنزیکانە تەواو دەبێت، پارەکە وەک سولفە دەدرێت و دواتر لە بەشە بودجەی هەرێم دەبڕدرێت".