سێ زیندانیکراو لە گرتووخانەیەکی عێراق لە کەشێکی تەمومژاویدا گیانیان لەدەستدا

نزیکەی 40 هەزار زیندانی تێدایە و لەژێر چاودێرییەکی توندی ئەمنیدایە
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

سێ زیندانیکراوی گرتووخانەی حوت لە ناسرییە، لە کەشێکی تەمومژاویدا گیانیان لەدەستدا.

سەرچاوەیەک لە پارێزگای زیقار رایگەیاند،  3 زیندانیکراو، کە بە ماددەی تیرۆر دادگایی کرابوون، لە گرتووخانەی حوت لە ناسرییە، لە کەشێکی تەمومژاویدا گیانیان لەدەستدا.

گرتووخانەکە لە 2008 کراوەتەوە و نزیکەی 40 هەزار زیندانی تێدایە و لەژێر چاودێرییەکی توندی ئەمنیدایە.

هەرچەندە عێراق لە دوای ئێران و سعودیە دێت، لە زۆری ژمارەی جێبەجێکردنی سزاکانی لەسێدارەدان، بەڵام ئەمساڵ، تەنیا 9 کەس سزاکەیان بەسەردا جێبەجێکراوە.