ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێرەوە

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر گەڕاوەتەوە باری ئاسایی خۆی
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر

K24 – هەولێر

تەندروستی هەولێر هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، ئێستا نەخۆشخانەی فریاکەوتنی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر گەڕاوەتەوە باری ئاسایی خۆی هاووڵاتییان دەتوانن سەردانی بکەن.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولیر ئاشکرای کردووە : "نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر لە ئێستادا لە پێشوازیدایە بۆ هەر حاڵەتێکى فریاکەوتن و کت و پڕ، هاووڵاتییان دەتوانن بۆ هەر حاڵەتێکی لەناکاو سەردانی  فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر بکەن".

روونکراوەتەوە: "بۆ ئەم مەبەستە ( نەخۆشخانەى ئیمرجنسى) وەکو رابردوو گەڕاوەتەوە بارى ئاسایى خۆی و تەنها ( سوتان و بەرکەوتەى گولـلە)ى لێوە چارەسەر دەکرێت".