كۆنترین قوربانى هێرشى "قرش" بۆ سه‌ر مرۆڤ به‌ر له سێ هه‌زار ساڵ روویداوه
K24 – هه‌ولێر:
توێژینه‌وه‌یه‌كى تیمێكى زانستى لە زانكۆى ئۆكسفۆرد، ده‌ریخستووه، كۆنترین قوربانى هێرشى "قرش" بۆ سه‌ر مرۆڤ ، به‌ر له سێ هه‌زار ساڵ روویداوه، كاتێك "قرش"ێك له ده‌ریاى "سیتۆ"ى ژاپۆنى، هێرشی کردووەتە سه‌ر مرۆڤێك، شوێنه‌وارى 790 شوێنى ددانه‌كانى ئه‌و قرشه، به‌سه‌ر جه‌سته‌ى مرۆڤه‌كه‌وه دیاره.
له‌م توێژینه‌وه‌دا، زۆرترین كه‌ره‌سته‌ى تایبه‌تى پشكنینى شوێنه‌وارى و پزیشكى دادوه‌رى به‌كار هاتووه، زاناكان ئاماژه‌یانپێكردووه، له‌م هێرشه‌دا، قرشه‌كه قاچێك و ده‌ستى ئه‌و مرۆڤه‌ى لێكردۆته‌وه، ته‌واوى برینه‌كانیشى كووشنده بوون.
روونیشیانكرده‌وه، ته‌واوى ده‌ماره گه‌وره‌كانى پشته‌وه‌ى مرۆڤه‌كه، له‌لایه‌ن قرشه‌كه‌وه پچڕێنراوه، زۆر به‌خێرایش گیانى سپاردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ى خوێنى له‌شى به‌زوویی كه‌میكردووه.
تیمى زاناكان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه، هێرشى ئه‌م قرشه، به كۆنترین هێرش داده‌نرێت، كه ته‌مه‌نى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سێ هه‌زار ساڵ به‌ر له ئێستا.
به‌پێى نووسینه یۆنانییه‌كانیش، ئه‌م رووداوه بۆ سه‌ده‌ى پێنجه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام له نووسینه وێنه‌ییه‌كاندا، ئاماژه بۆ سه‌ده‌ى هه‌شته‌م كراوە.
لە پشكنینى تیشكى كاربۆنیی، له نێوان ساڵه‌كانى (1370-1010پ.ز)، دەریدەخات، پێش زاین ئه‌م هێرشه بۆ سه‌ر ئه‌م مرۆڤه كراوه، چونكه، ژاپۆنییەکان لەو سه‌رده‌مەدا بە راوە ماسی خەریک بوون، هه‌وڵیشیانداوه كه قرشیش راو بكه‌ن.
هه‌ردوو پڕۆفیسۆر، "جه‌ى ئه‌لیسا وایت و رێك شۆڵتینگ"، له زانكۆى ئۆكسفۆرد، توێژینه‌وه‌یان سه‌باره‌ت به یه‌كه‌مین قوربانى هێرشى قرشه‌كان بۆ سه‌ر مرۆڤ كردووه، ئەمە به گه‌وره‌ترین هێرش ئه‌ژمار كراوه، ئێسك و پرووسكى ئه‌م پیاوه‌ش له زانكۆى كیۆتۆى ژاپۆنى دانراوه، بۆ ئه‌نجامدانى توێژینه‌وه‌ى زیاتر له‌باره‌وه‌ى.
ك.ب