پێشه‌وا هه‌ورامانی: نابێت سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌به‌ر خاتری چه‌ند كه‌سێك 111 كه‌س بخاته ژێر پرسیاره‌وه
K24- هه‌ولێر:
پێشه‌وا هه‌ورامانی، گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان له باره‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی كه تێیدا داوایان له سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كردبوو، ناوی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ئاشكرا بكات، كه سه‌ردانی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانیان كردووه و پێگه‌ی خۆیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سیی به‌كارهێناوه، ورده‌كاری تایبه‌ت بۆ كوردستان24 خسته‌ڕوو.
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا ئه‌و په‌رله‌مانتارانه چی‌یان كردووه؟ پێشه‌وا هه‌ورامانی گوتی: "ئێمه به شێوه‌یه‌كی نافه‌رمی زانیومانه، كه ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار فشاریان خستووەته سه‌ر وه‌به‌رهێنه‌ران، به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر پشتگیری مادییان پێ نه‌ده‌ن، ئه‌وا كۆسپ ده‌خه‌نه به‌رده‌م كار و پڕۆژه‌كانیان". هه‌وره‌ها گوتی: "ئه‌گه‌ر دوو كه‌س یان سێ كه‌س كارێكی له‌و شێوه‌یان كردووه، پێویست ناكات سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌یه‌ك جار ناوی 111 كه‌س بخاته ژێر پرسیاره‌وه، بۆیه ئێمه وه‌ك فراكسیۆنی پارتی به‌پێویستمان زانی داوا بكه‌ین، كه ئه‌مه روون بكرێته‌وه، هه‌رچه‌ند له ته‌واوی ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌كه‌مان دڵنیاین كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاری له‌مشێوه‌یه‌یان نه‌كردووه و ناشكه‌ن و داوا له سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین به‌زووترین كات و به‌ڕوونتر ئاماژه‌ی پێ بدات".
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه بۆ خودی خۆیان داوای هاوكاری ماددییان له وه‌به‌رهێنه‌ران كردووه، یان بۆ خه‌ڵكێكی پێویست ئه‌و داوایه‌یان كردووه؟
پێشه‌وا هه‌ورامانی له درێژه‌ی گوته‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "ئه‌م كاره دوو لایه‌نه، هه‌ندێك وه‌به‌رهێنه‌ر هه‌ن له‌وانه‌یه كاره‌كانیان نایاسایی بێت یانیش كێشه‌یه‌ك له پڕۆژه‌كه‌یاندا هه‌بێت، له‌وكاته‌دا هه‌موو رێگه‌یه‌ك ده‌گرنه‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی به‌جۆرێك له جۆره‌كان كاره‌كه‌یان رایی بكه‌ن، بۆ ده‌ربازبوون له‌و دۆخه‌ش، ئاماده‌ن پاره ببه‌خشن، مه‌رجیش نییه ئه‌وانه‌ی سه‌رنجیان به پاره راده‌كێشرێت په‌رله‌مانتار بن، له‌وانه‌یه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یان هه‌ر به‌رپرسێكی په‌یوه‌ندیدار به بابه‌ته‌كه‌وه بێت. له‌په‌رله‌مان ده‌گوترێت كه حاڵه‌تی له‌مشێوه‌یه هه‌بووه و پاره خراوه‌ته به‌رده‌م هه‌ندێك كه‌س، یانیش به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌و كه‌سانه خۆیان داوای پاره‌یان كردووه و پێیان گوتووه، كاره‌كه‌ت بۆ ده‌كه‌ین، به‌ڵام ده‌بێت له‌ڕووی ماددییه‌وه پشتیوانیم بكه‌یت".
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئیمه داوامانكردووه، لێكۆڵینه‌وه له‌و پرسه بكرێت و ناوی ئه‌و كه‌سانه ئاشكرا بكرێت، جا ئه‌و كه‌سانه په‌رله‌مانتار بن، یانیش هه‌ر كه‌سێكی دیكه له هه‌ر پله و پۆستێكدا بن و بۆ رای گشتی رابگه‌یه‌ندرێت، چونكه ناكرێت له‌به‌ر هه‌ڵه‌ی چه‌ند كه‌سێكی دیاریكراو 111 كه‌س بكرێته قوربانی.
H.B